ڕێژنە میدیا
ئالان حەمە سەعید، وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، زیاتر لە 100 کەس دەستگیرکراون کە مامەڵەیان بە پرسیارى تاقیکردنەوە گشتییەکانەوە کردبوو.
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 23ی حوزه‌یرانی 2024، لەمیانەى ئەنجامدانى کۆنفرانسێکى رۆژنامەوانیدا لە دەستپێکردنى تاقیکردنەوەکانى 12ـى ئامادەیى رایگه‌یاند: تیمێکى چاودێرییان هەیە بۆ ئەو باندانەى بیانەوێت پرسیارى تاقیکردنەوەکان دزە پێ بکەن.
باسی له‌وه‌شكرد، “لە ماوەى دوو ساڵى رابردوودا بە دەیان باندمان گرتووە کە دزەیان بە پرسیارەکانى تاقیکردنەوەکان کردبوو”.
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم راشیگه‌یاند: “بەهیچ شێوەیەک رێگە نادرێت ئامێرى ئەلکترۆنى و زیرەک لەلایەن خوێندکارانەوە ببرێتە هۆڵەکانى تاقیکردنەوەوە”.
ئالان حه‌مه سه‌عید ده‌شڵێت، “122 هەزار و 15 خوێندکار بەشدارى تاقیکردنەوەکانى 12ى ئامادەیی دەکەن و تاقیکردنەوەکان لە دوو هەزار و 115 هۆڵ بەڕێوەدەچن”.