عێراقهەواڵ

کاتی کارکردنی فەرمابەرانی حکومەت بەهۆی گەرماوە کەم کرایەوە

ڕێژنە میدیا

 

بەهۆی ئەو گەرما سەرتاسەری عێراقی گرتۆتەوە حکومەت کارکردنی لە فەرمانگە حکومییەکان چەند کاتژمێرێک کەمکردەوە.

بەپێی راگەیاندنێک لە حکومەتی عێراقەوە لەبەر ئەو گەرمایەی رووبەڕووی وڵات بۆتەوە ژمارەیەک بڕیار لە بارەی کەمکردنەوەی کارکردن لە فەرمانگە حکومییەکان دەرچووە.

بەپێی بڕیارەکە دەوامی فەرمانگەکان لە کاتژمێر ٧ ی بەیانییەوە تا ١ ی پاش نیوەڕۆ دەبێت.

هەروەها پارێزگارەکانی عێراق سەرپشک دەکرێن کە مامەڵە لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بکەن لە بڕیاردان لەسەر رۆژانی پشوو.

ئەم بڕیارە لە ٢٣ ی حوزەیرانەوە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە تا ٢٩ ی ئاب.( واتە زیاتر لە دوو مانگ کارکردن لە فەرمانگەکانی حکومەتدا بەم شێوەیە دەبێت).

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button