کوردستانهەواڵ

هاتوچۆی سلێمانی : شۆفێران لەکارێک ئاگادار دەکاتەوە کە لەمەودوا جێگای قبوڵ کردن نیە و سزا دەدرێن

ڕێژنە میدیا

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی شۆفێرانی ئاگادار كرده‌وه‌ کە بەهیچ شێوەیەک فلاشەری پۆلیسی لە ئوتومبیلەکانیان نەبەستن لەبەرئەوەی قەدەغەیە.

له‌ ئاگادارییه‌كه‌دا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ده‌ڵێت كه‌ نابێت شۆفێران بەهیچ شێوەیەک فلاشەری پۆلیسی لە ئوتومبیلەکانیان ببەستن لەبەرئەوەی قەدەغەیە و لە مەفرەزەکانی هاتوچۆدا لێپێچینەوە لەکەسی سەرپێچیکار دەکرێت و ڕوبەڕوی سزای یاسایی دەکرێتەوە.

به‌پێی ئاگادارییه‌كه‌، ئەم جۆرە فلاشەرانە تەنها بۆ ئوتومبیلەکانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و هێزە تایبەتەکانی وەزارەتی ناوخۆیەو هیچ لایەن و دامودەزگایەک بۆی نییە دایبنێت و دانانی کارێکی قەدەغەیە و لێپرسینەوەی یاسایی به‌دواوه‌یه‌.

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button