عێراقکوردستانهەواڵ

گۆڕانکاری لە کەشوو هەوادا ڕوودەدات و کەشێکی فێنک ڕوو لە هەرێم دەکات و ئەگەری بارانبارینیش لە هەندێک ناوچە هەیە

ڕێژنە میدیا

کەشناسێک دەڵێت، پێشبینی دەکرێت کەشێکی تا رادەیەک فێنک روو لە هەرێمی کوردستان بکات و ئەگەری بارانبارینیش لە هەندێک ناوچە هەیە. کەشناسیی عێراقیش دەڵێ، ئەمڕۆ گەرمای هەندێک شاری عێراق 50 پلە تێدەپەڕێنێت.

ئاراس جەبار، ڕایگەیاند  “لە سبەیەوە باراستە هەوایەکی کەمێک فێنک لە دەریای نێوەڕاستەوە روو لە بەشێکی سووریا و رۆژئاوای عێراق دەکات. ئاسمانی ناوچەکە نیچمە هەور دەبێ و ئەگەری هەیە لە هەندێک شوێن هەورە برووسکە و باران بە کەمی ببارێ، بەتایبەتی لە ناوچەی شاخاوییەکانی ئیدارەی سۆران و راپەڕین.”

ئاراس جەبار دەڵێت، ئەمڕۆ و سبەی پلەی گەرما لە هەرێمی کوردستان بە جێگیری دەمێنێتەوە، بەڵام بۆ دوو سبەی کاریگەری ئەو باراستە هەوایە دەگاتە هەرێمی کوردستان و پلەی گەرما 3 بۆ 4 پلە دادەبەزێ و کاریگەریشی تاوەکو 26 مانگ دەمێنێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە، بەشی پێشبینیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان کەشى پێشبینیکراوى 48 کاژێرى بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە

هەولێر: 45 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 40 پلەی سیلیزی
دهۆک: 43 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 46 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 44 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 45 پلەی سیلیزی
سۆران: 41 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 48 پلەی سیلیزی

هەروەها بۆ سبەی یەکشەممە، پێشبینی دەکرێت ئاسمان ساماڵ بێ لەگەڵ هەبوونی هەندێ پەڵە هەوری جیا جیا و  پلەی گەرما نزیک دەبێ لە تۆمارکراوی ئەمڕۆ.

هەولێر: 45 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 42 پلەی سیلیزی
دهۆک: 43 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 46 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 43 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 44 پلەی سیلیزی
سۆران: 41 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 47 پلەی سیلیزی

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button