کوردستانهەواڵ

نوێترین زانیاری ؛ تورکیا هەڕەشەی بۆردومان کردنی فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات

ڕێژنه میدیا

 

ڕۆژنامەی یەنی شەفەقی تورکی بڵاویکردوەتەوە، بە پێی ئەو زانیارییانەی بە دەستیان گەیشتوون تورکیا ئارامی لێ بڕاوە لە ڕەوانەکردنی درۆن و موشەک لە لایەن ئەمەریکا و ئێرانەوە بۆ پەکەکە لە ڕێگای فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە و بڕیاری داوە ئەگەر هەر هاوکارییەکی دیکە بۆ پەکەکە و یەپەگە (هەسەدە) ڕەوانە بکرێت دەستبەجێ بە ئامانج دەگیرێت.

لە هەواڵەکەدا بە جۆرێک ئاماژە بە یەپەگە دراوە کە بەشێکە لە پەکەکە و ئەمەریکا چەکی بە هەزاران ئەندامی یەپەگە داوە و دوو سیستەمی بەرگریی ئاسمانیشی بۆ دەستبەسەر کردوون. سەرنج خراوەتە سەر ئەوەی کە ئەمەریکا بە هەماهەنگی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەم دوو مانگەی دواییدا پشتیوانی سەربازیی زۆری بۆ یەپەگە و پەکەکە ڕەوانە کردووە.

سەرچاوەکە بانگەشەی ئەوەی کردووە کە گوایە فڕۆکەخانەی سلێمانی وەک بنکەی لۆجیستیکی پەکەکە و یەپەگەی لێ هاتووە و هۆشداری دراوە لەوەی ئەگەر تورکیا ڕەوانەکردنی هەر جۆرە هاوکارییەکی دیکە دەستنیشان بکات، دەستبەجێ دەستوەردان دەکات بە بەکارهێنانی چەکیشەوە.

بانگەشەی ئەوە کراوە کە تورکیا بۆی دەرکەوتووە لە ڕێگای فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە ئێران فڕۆکەی بۆمبڕێژکراو و ئەڵمانیایش ژمارەیەکی پارچەی تەکنیکی ڕەوانە کردووە بۆ یەپەگە.

سەرچاوەکە بە یەنی شەفەقی ڕاگەیاندووە کە تەواوی هاوکارییە سەربازییەکان بە فڕۆکەیەکی مەدەنی بردراونەتە فڕۆکەخانەی سلێمانی و لە ئەگەری بەردەوامبوونی ئەمەدا تورکیا بێدەنگ نابێت و ڕێنمایی دراوە بۆ بە ئامانجگرتنی هەر هاوکارییەک کە بۆ پەکەکە و یەپەگە ڕەوانە دەکرێت.

داخستنی کایەی ئاسمانی تورکیا بە ڕووی فڕۆکەخانەی سلێمانیدا بۆ شەش مانگی دیکە درێژ کرایەوە

هێڵی ئاسمانیی تورکیا لە 3ی نیسانی 2023ەوە ڕێگە نادات هیچ فڕۆکەیەک کە دێت و دەچێت بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی، کایەی ئاسمانیی تورکیا بەکار بهێنێت.

هێڵی ئاسمانیی تورکیا بانگەشەی ئەوە دەکات کە چالاکییەکانی پەکەکە و یەپەگە لە فڕۆکەخانەکە زیادیان کردووە و هەژمونیان زیاد بووە بەسەر فڕۆکەخانەکەدا و ئەمەیش بووەتە هەڕەشەی لەسەر ئاسایشی گەشتە ئاسمانییەکان.

لە لایەکی دیکەوە بڕیاری دراوە قەدەغەکردنەکە بۆ شەش مانگی دیکە درێژ کراوەتەوە.

ئەمە لە کاتێکدا دێت چەند جارێک سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و وەزیری دەرەوەی تورکیا، هاکان فیدان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەوە تۆمەتبار دەکەن کە هاوکاری یەپەگە و پەکەکە دەکات و کارئاسانی بۆ گەریلاکان دەکات تاکوو لە ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی جێگیر ببن و هاتوچۆ بکەن .

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button