کۆمەڵایەتی

زانیووتە مێژووی دروست بوونی ئه‌ڵقه‌ی ده‌ستگیرانی بۆ چ کاتێک ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ ؟

ڕێژنه میدیا

ئه‌ڵقه‌ی ده‌ستگیرانی یه‌كێكه‌ له‌ نه‌ریته‌كانی سه‌رده‌می فیرعه‌ونه‌كان، واته‌ میسرییه‌ كۆنه‌كان یه‌كه‌م كه‌س بوون كه‌ ئه‌م نه‌ریته‌یان پیاده‌ كردووه‌، هۆكاری ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ شێوه‌ی پاره‌ له‌و سه‌رده‌مه‌دا كه‌ له‌شێوه‌ی ئه‌ڵقه‌دا بووه‌، كاتێكیش كه‌سێك یه‌كێك له‌و پاره‌ ئاڵتونییه‌ شێوه‌ ئه‌ڵقه‌ییانه‌ی كردبێته‌ ده‌ستی خانمێك، مانای وابووه‌ كه‌ سه‌رجه‌م سه‌روه‌ت و سامانی خۆی خستووه‌ته‌ ده‌ستی ئه‌و خانمه‌وه‌ كه‌ بووه‌ته‌ هاوسه‌ری ژیانی.

له‌ سه‌رده‌می ڕۆمه‌كانیشدا، دوو هاوسه‌ره‌ نوێیه‌كه‌ یه‌ك ملوانكه‌ی به‌ گوڵ چنراویان ده‌كرده‌ ملی هه‌ردووكیان، ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ پێكه‌وه‌ییان. دواتر له‌و ملوانكه‌یه‌ ئه‌ڵقه‌یان دروست ده‌كرد و ده‌یانكرده‌ په‌نجه‌ی ده‌سته‌ ڕاستیان.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ له‌لای یۆنانییه‌كان هه‌ردوو هاوسه‌ره‌ نوێیه‌كه‌ له‌ماڵی باوكی كچه‌كه‌دا ده‌ستیان به‌ كۆتێكی ئاسن پێكه‌وه‌ ده‌به‌ستراو له‌وێشه‌وه‌ به‌ سواری ئه‌سپ به‌ڕێده‌كه‌وتن بۆ ماڵه‌ نوێیه‌كه‌یان.

سه‌باره‌ت به‌ ئه‌ڵقه‌ی هاوسه‌رگیری كه‌ ده‌كرێته‌ په‌نجه‌ی چواره‌می ده‌ستی چه‌پ، ئه‌و په‌نجه‌یه‌ی كه‌ ئه‌ڵقه‌ی هاوسه‌رگیری تێده‌كرێت، تاكه‌ په‌نجه‌یه‌ كه‌ خوێنبه‌رێكی تێدایه‌ كه‌ به‌ دڵه‌وه‌ به‌ستراوه‌! هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و هۆیه‌شه‌ ئه‌و خوێنبه‌ره‌ به‌ “خوێنبه‌ری خۆشه‌ویستی” ناسراوه‌. هۆكاری هه‌ڵبژاردنی ئه‌ڵقه‌ش بۆ مه‌به‌ستی هاوسه‌رگكیری، ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ شێوه‌ بازنه‌ییه‌كه‌ی، كه‌ بچڕانی تێدا نییه‌ و هێمایه‌ بۆ به‌رده‌وامی

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button