ڕێژنه میدیا
لای هەموو کەس ئاشکرایە کە خواردنی گۆشت سەرچاوەیەکی باشە بۆ لەشی مرۆڤ لە هەمان کاتدا زانایان بە بەردەوامی بە سەرچاوەی کێشە تەندروستیەکانی دادەنێن و بە بەراورد لە نێوان کەسانی گۆشت خۆر و سەوزە خۆر گەیشتونە چەند ئەنجامێک کە لە خوارەوە بە کورتی ئاماژەی پێدەدەین:
یەکەم: کەسانی سەوزە خۆر هەمیشە کێشی لە شیان کەمترە چونکە هەر کە وازت لە گۆشت هێنا چەند کیلۆ گرامێک لە کێشی لەشت دادەبەزێ.
دووەم: ژمارەی بەکتریای سود بەخش لە گەدەدا زیاد دەکات: کاتێ گۆشت ناخۆی بەکتریا سود بەخشەکان زیاد دەکەن هەرچەندە لە سەرەتادا کەمێ کێشەی گەدەت بۆ دروست دەبێ تاوەکو لە گەڵ خواردنی نوێدا دەگونجێی.
سێیەم: کەسانی سەوزە خۆر پێستیان جوانتر و گەنجتر دەردەکەوێ؛ کەسانی گۆشت خۆر زیبکە و پەڵەی پێستیان زیاترە و هەمیشە بە تەمەنتر دیار دەبن لە چاو کەسانی سەوزە خۆر.
چوارەم: وزەت زیاد دەبێ؛ ئەوانەی وازیان لە گۆشت خواردن هێناوە باس لەوەدەکەن کە وزە و توانای خەستەیان زیادی کردووە لە چاو پێشوتر کە گۆشت خۆر بوینە.
پێنجەم: مەترسی توش بوون بە نەخۆشیەکانی کۆئەندامی سوڕان کەم دەبێتەوە؛ هەمیشە سەوزە خۆرەکان پارێزراوترن بۆ نەخۆشیەکانی دڵ و پەستانی خوێن و شەکرە و هتد چونکە پەیوەندیەکی ڕاستەوانە هەیە لە نێوان بە کارهێنانی گۆشت و ئەم نەخۆشیانە.
ـ لە کۆتاییدا دەبێ ئەوەمان لە بیر نەچێ کاتێ واز لە گۆشت خواردن دەهێنێ دەبێ لە ڕێگای حەبەوە هەندێ لە پڕۆتینیە ئاژەڵیەکان وەربگری چونکە بونیان نییە لە سەوزە.
ئامادەکردن و وەرگێڕان
د. کۆچەر علی محمود شێخانی