ڕێژنە میدیا
ئاژانسێكی عێراقی ژماره‌ی ئه‌ندامانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌رێم ئاشكرا ده‌كات به‌پێشمه‌رگه‌شه‌وه، راشیگه‌یاند كه پارتی و یه‌كێتی هێزی ئاسایشی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (22ی حوزه‌یرانی 2024) ئاژانسی به‌غداد ئه‌لیه‌وم-ی عێراقی له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداری حكومیه‌وه ژماره‌ی ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی ئاشكرا كرد كه پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی ناوخۆشیان تێدایه.
سه‌رچاوه‌كه كه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه، ده‌ڵێت: “ژماره‌ی ئه‌ندامانی هێزی پێشمه‌رگه 114 هه‌زار و 749 كه‌سه”.
وتیشی: “ژماره‌ی ئه‌ندامانی ده‌زگاكانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی (ئاساییش) 8 هه‌زار و 682 كه‌سه”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه “هێزه‌كانی ئاسایشی سه‌ر به پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان 33 هه‌زار و 832 كه‌سن”.
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاند كه “ژماره‌ی ئه‌ندامانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به پۆلیس و سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانیه‌وه 149 هه‌زار و 748 كه‌سه”.
ڕۆژی شه‌ممه 8ی حوزه‌یرانی 2024، غالب محه‌مه‌د په‌رله‌مانتاری پێشووی كورد رایگه‌یاند كه ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه بۆ مووچه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان و پێشمه‌رگه له هه‌رێمی كوردستان خه‌رج ده‌كرێت نزیكه‌ی 51%ی كۆی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه.