ڕێژنە میدیا
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەلیت” لەوماوەیەی کە درێژکراوەتەوە بۆ ناو تۆمارکردن دوو حزب و ٢٠ کاندیدی نوێ ناوی خۆیان تۆمار کردووە”.
وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق جومانە غەلای، رایگەیاند” كه ئەگەرچی ناتوانین ناوی حزب و كاندیدهكان ئاشکرا بکەین، بەڵام لەو ماوەیەی درێژکراوەتەوە بۆ ناو تۆمارکردن تا ئێستا دوو حزب و بیست پاڵێوراو ناوی خۆیان تۆمارکردووە و ئەو ژمارەیە لە زیادبووندایە”.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بۆ دووەمجار دەرگای ناو تۆمارکردنی حزب و كاندیدان ی لە ٨ی حوزەیران بۆ ١٣ی حوزەیران درێژ کردەوە، بەڵام دواتر ئەو ماوەیە درێژکرایەوە بۆ ڕۆژی ٢٤ی حوزەیران.
بڕیاربوو ڕۆژی ١٠ی حوزەیران هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامبدرێت، بەڵام بەهۆی تێبینی پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر بڕیارێکی دادگای فیدڕاڵی و دەستکاری کورسی کۆتای پێکهاتەکان هەڵبژاردن لەو وادەیەدا نەكراو چاوەڕوانن سهرۆكی ( ماوە بۆ درێژکراوەی) ههرێمی كوردستان وادهیەکی نوێ بۆ ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان دیاریبكات.