ڕێژنە میدیا
پزیشکێکى شارهزا له چارهسهری فهقهرات و نهخۆشی جومگهکان بێ نهشتهرگهری باس لە هەشت زانیارى دەکات کە پەیوەندییان بە ئازارى پشتەوە هەیە و دەڵێت: دورن لە راستییەوە و پەیوەندییان بە ئازارى پشتەوە نییە.
د. هەڤین کەمال، پسپۆڕ له زانستی ئازار و بهنج و شارهزا له چارهسهری فهقهرات و نهخۆشی جومگهکان بێ نهشتهرگهری بڵاویکردوەتەوە؛ لەکۆی 10 کەسدا، هەشت کەس لەوانەیە توشی ئازاری پشت ببن و بەڕێژەی لەسەدا 80%یە، زۆر جار ھەندێک ئەفسانەمان گوێ لێدەبیت لەبارەی ئازاری پشتەوە، بۆیە باشترە زۆر جار باوەڕ بە ھەمو شتێک نەکەین.
ئەو پزیشکە زانیارییە هەڵەکانى بەمجۆرە جیاکردوەتەوە:
دانیشتن بە شێوەیەکی رێک :
ھەرچەندە دانیشتن بە خواری شتێکی خراپە، بەڵام دانیشتنیش بۆ ماوەیەکی زۆر با بەڕێکیش بێت؛ کاریگەری خراپی ھەیە و فشار دروست دەکات لەسەر پشتت، بۆیە پێویستە ھەندێکجار پشو بدەیت لەو دانیشتنە، بۆیە دوای هەمو چارەکێک یاخود 20 خولەک دانیشتن پێویستە بجوڵێت و هەڵبسیت و چەند خولەکێک بە پێ بڕۆیت لە ژورەکەدا و ئینجا دووبارە دابنیشیتەوە، یاخود پشتت بنوسێنە با پشتی کورسیەکە و و قاچت بەگۆشەی نەوەد لەسەر زەوی دابنێ.
کێشی قورس ھەڵمەگرە :
راستە باشترە کێشی قورس هەڵنەگریت، بەڵام هەمو کەس ناتوانێت ئەوە پەیڕەو بکات، چونکە لەوانەیە کارەکەت وابخوازێت، بۆیە گرنگ نیە چەند کێشی قورس ھەڵدەگریت، بەڵکو گرنگ ئەوەیە چۆن ھەڵی دەگریت، ئایە بەشێوەیەکی تەندروستە یاخود نا، باشترە ھەمیشە لەجێی ئەوەى پشتت بنوشتێنیتەوە، ئەژنۆکانت بنوشتێنیتەوە و پشتت بەشێوەیەکی راست راگریت و بازوەکانت بەکاربهێنیت بۆ ھەڵگرتنی شتەکان و نزیکی بکەیت لە خۆتەوە.
وەرزش زیان بە پشت دەگەیەنێت :
بەپێچەوانەوە ھەمیشە وەرزش بەشێوەیەکی رێک و ڕۆژانە ئازاری پشت کەمدەکاتەوە، بەڵام پێویستە یەکەم جار بە جوڵەی سادە و ئاسان دەستپێبکرێت، لەکاتی بونی ئازاردا نابێت وەرزش بکرێت، لەکاتی نەمانی ئازاردا وەرزشەکان زیاد دەکرێن .
پشودان لە جێگادا باشترین چارەسەرە :
بەڵێ، ھەندێکجار پشو لەکاتی پێکان یان ئازاری کتوپڕ لەوانەیە یاریدەدەر بێت، بەڵام لە دوای یەک یان دو رۆژ مانەوە لە جێگادا ئازارەکان زیاد دەکات.
ھەتا جێگای نوستنت رەقتر بێت باشترە :
بینراوە ئەوانەی لەسەر جێگایەکی مامناوەند و جوڵاو دەنون ئازاری پشتیان کەمترە وەک لەوانەی لەسەر جێگای رەق و نەجوڵاو دەنون، بەڵام ئەمە نابێت گشتگیر بکرێت، دەبێت گوێ لە جەستەی خۆت بگریت و بەپێی ئەوە جێگای خەوەکەت چاک بکەیت.
ئازار بەس لەکاتی پێکاندا رودەدات :
مەرج نیە ھەمو ئازارێک ھۆکارەکەی پێکان بێت، زۆر جار داخوران و خزانی دیسک لە ئەنجامی ھەوکردن یاخود تەمەن یاخود بۆماوەییە و لە زگماکەوە هەیە.
تەنها ئەگەر کێشت زیاد بێت ئازاری پشتت دەبێت:
پارێزگاری کردن لە کێشت زۆر گرنگە بۆ رێگری لە ئازاری پشتت، بەڵام کێشی گونجاو ئەوە ناگەیەنێت کە توشی ئازاری پشت نابیت، چونکە ھۆکار زۆرە بۆ دروستبونی ئازاری پشت جگە لە کێشی زیادە.