تەندرووستی

چی بەسەر جەستەدا دێت ئەگەر دوای نان خواردن خێرا ( چا ) بخۆیت ؟

ڕێژنە میدیا

 

زۆركەس بە ڕادەیەكی زۆر ئارەزوی خواردنەوەی چا دەكەن، كە تەنانەت پاش خواردنی ژەمە خۆراكییەكان راستەوخۆ چا دەخۆنەوە، بەڵام ئەم رەفتاە هەڵەیە.

بە پێی هەواڵێكی ماڵپەڕی Healthline، خواردنەوەی چا پاش نانخواردن هۆكارە بۆ توشبون بە چەند گرفتێكی تەندروستی، رێگری دەكات لەوەی جەستە ماددە كانزاییەكان بمژێت، لەناویشیاندا ئاسن، هەروەها ناهێڵێت جەستە سود لە كالسیۆمی خۆرادنەكە وەربگرێت، كە بۆ جەستە بۆ چالاكییەكانی رۆژانە پێویستی پێیەتی.

لەلایەكی دیكەوە خواردنەوەی چا پاش خواردن هۆكار زیادبونی مەترسی توشبون بە فشەڵبونی ئێسك، هەروەها مەترسییە بۆ زیادبونی لێدانی دڵ و بەرزبونەوەی پەستانی خوێن.

باشترین كات بۆ خواردنەوەی چا كەیە؟

باشترین كات بۆ خواردنەوەی چا یەك یان دو كاتژمێر پاش خواردنە، هەروەها پێویستە بڕێكی كەمی لێبخورێتەوە بۆئەوەی سود لە ماددە خۆراكییەكانی خواردنەكە وەربگریت.

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button