کوردستانهەواڵ

سەبارەت لە بەشەخۆراکی مانگانە هۆشداری دەدرێت

ڕێژنە میدیا

 

بەڕێوەبەری كۆمپانیای خۆراك لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، هەر هاوڵاتییەك دوو مانگ بەشەخۆراكەكەی وەرنەگرێت، ئەوا بەشەخۆراكەكەی دەگەڕێتەوە .

كامەران فەتاح بەڕێوەبەری كۆمپانیای خۆراك لە سلێمانی بە میدیاى یەکێتى ڕاگەیاند، بەشەخۆراكی مانگی چوار بە داتای مانگی پێنج دابەشكراوە و تەنها زەیت دابەشنەكراوە و هەر كات بۆمان رەوانە بكرێت بەسەر بریكارەكاندا دابەشیدەكەین.

هەروەها وتیشی: بڕیارێكمان دەركردووە كە ئەگەر هەر هاوڵاتییەك ماوەی دوو مانگ بەشەخۆراكەكەی وەرنەگرێت پێویستە بریكارەكانی خۆراك ئاگادارمان بكەنەوە و بڕیاردەدرێت كە بەشەخۆراكەكەی دەگەڕێتەوە و پێشتریش لە حكومەتی عێراق ئەو بڕیارەی كاری لەسەر كراوە.

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button