ڕێژنە میدیا
خەوتن بە دەمی كراوەوە، یەكێكە لە خوە خراپ و ناتەندروستەكان، بە گشتی كاریگەریی خراپ لەسەر تەندروستی جەستە دروستدەكات، لە منداڵ و گەورەشدا.
ئەگەر شەوان بە دەم هەناسە بدەیت، توشی ئەم گرفتانە دەبیت:
1. پرخەكردن لە كاتی خەودا.
2. وشكبونەوەی ناو دەم.
3. بۆنی ناخۆشی دەم.
4. گڕبونی دەنگ.
5. هەستكردن بە شەكەتی پاش لەخەو هەستان.
6. هەستكردن بە ماندوێتی بەردەوام.
7. كێشەی لەبیرچونەوە دروستدەكات.
8. هۆكارە بۆ رەشبونی چواردەوری چاو.