ڕێژنە میدیا
لە پارێزگای ئەنبار لە رۆژئاوای عێراق لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری بەهۆی خواردنەوە ١٠٠ کەسی بەشداربوونی ئاهەنگەکە ژەهراویبوون.
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، نەخۆشخانەی ئەلگرمە لە ئەنبار پێشوازی لەو کەسانە کردووە کە تووشی ژەهراویبوون بەهۆی خواردنی خۆرالی پیسەوەو، ئازاری گەدە و ڕشانەوە و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیان هەبووەو بارودۆخەکەیان زۆر ناجێگیر بووەو، بەپەلە پزیشک و کارمەندان بە دەم نەخۆشەکانەوە چوون.
هەروەها ئاماژەی بەوەشکراوە کە ستافی پزیشکی ڕێوشوێنی پێویستیان گرتەبەر بۆ چاودێری وردی پزیشکی بەپەلە بۆ نەخۆشەکان و، دابینکردنی شلەی ناو خوێنبەر و چارەسەری گونجاو بۆ نەهێشتنی نیشانەکان و پاککردنەوەی جەستە لە ژەهر.
سەرچاوە پزیشکیەکان لە نەخۆشخانەکەوە دووپاتیان کردەوە کە باری نەخۆشەکان جێگیرە، هەروەها لە ژێر چاودێریی بەردەوامدا چارەسەری پێویستیان پێدەدرێت و کەسیان گیانی لە دەستنەداوە.