کوردستانهەواڵ

كاتی‌ راگرتنی‌ هێڵه‌كانی‌ ئینته‌رنێت له‌ سەرجەم شارەکانی هه‌رێم راگه‌یه‌ندرا

ڕێژنە میدیا

 

وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایگه‌یاند كه‌ له‌ هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه‌ رۆژانی‌ تاقیكردنه‌وه‌كان بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر هێله‌كانی ئینته‌رنێت ڕاده‌گیرێن.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 20ی‌ حوزه‌یرانی‌ 2024، دیلان ڕه‌شاد،گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان وتی‌: “به‌هۆی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی له‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 23ی‌ حوزه‌یرانه‌وه‌، به‌ درێژایی رۆژانی تاقیكردنه‌وه‌كان له‌ كاتژمێر 6:00 بۆ 8:00ی به‌یانی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت راده‌گیرێن”.

وتیشی‌: “ته‌واو كۆمپانیاكانی دابینكردنی ئینته‌رنێتمان ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌ و تاوه‌كو تاقیكردنه‌وه‌كان ته‌واو ده‌بن له‌سه‌ر ئه‌م خشته‌یه‌ به‌رده‌وام ده‌بن”.

بڕیاره‌ سه‌ره‌تای‌ هه‌فته‌ی‌ داهاتوو تاقیكردنه‌وه‌كانی‌ سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی‌ قۆناغی‌ دوانزه‌ی‌ ئاماده‌یی له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌ستپێبكات.

به‌پێی‌ ئه‌و خشته‌یه‌ی‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌ راگه‌یه‌ندراوه‌، هه‌فتانه‌ دوو تاقیكردنه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێن كه‌ رۆژانی‌ یه‌كشه‌ممه‌ و چوارشه‌ممه‌ی‌ هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك ده‌بێًت و تا كۆتایی مانگی‌ ته‌مموز به‌رده‌وام ده‌بێت.

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button