ڕێژنە میدیا
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت؛ سبەینێ وەرزی راوکردنی ماسی دەستپێدەکاتەوە و دەشڵێت: لەماوەی وەرزی قەدەغەی راوکردن 80 کەس لەسەر راوکردنی ماسی دەستگیرکراون.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی دەڵێت:دوای ئەوەی بۆ ماوەی سێ مانگ و پانزە ڕۆژ قەدەغەی ڕاوی ماسی ڕاگەیەندرا، ئەفسەر و کارمەندانیان لەو سنورانەی چەم و ڕوبار و دەریاچەی هەیە کەوتنە حاڵەتی ئامادەباشی لەو ماوەیەدا چەندین چالاکیان ئەنجامداوە بەم شێوەی لای خوارەوە:
1- 80 هاوڵاتی تەنها لەسەر ڕاوکردنی ماسی دەستگیر کراون
2- 674 تۆڕی قەبارە جیاواز دەستی بەسەردا گیراوە
3-نزیکەی 1500 ماسی ڕاوکراو دەستی بەسەردا گیراوە
4-سەدان ماسی زیندو لە تۆڕەکان لێکرانەوە و دوبارە خراونەتەوە ناو دەریاچە و ڕوبارەکان
5- 17 بەلەمی هەمەجۆر دەستی بەسەردا گیراوە
6- 23 سەوڵ دەستی بەسەردا گیراوە
7-چوار چوپ دەستی بەسەردا گیراوە
8-دو ماتۆڕی بەلەم دەستی بەسەردا گیراوە
9- 10 شەداو دەستی بەسەردا گیراوە
10- 32 قولاپ دەستی بەسەردا گیراوە
11-دو مۆلیدە و سی مەتر وایەر دەستی بەسەردا گیراوە
12-هەشت ماتۆڕسکیل دەستی بەسەردا گیراوە
13-شەش ئۆتۆمۆبێل دەستی بەسەردا گیراوە
14-سێ چەکی جۆری کڵاشینکۆف 86 فیشەکی کڵاشینکۆف دەستی بەسەردا گیراوە
15-نیوکیلۆ ژەهر دەستی بەسەردا گیراوە
پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی داوا لە هاوڵاتیان و ڕاوچیانی ماسی دەکات پابەندبن بە ڕێنماییەکان و ئاگاداربن لەوەی لە هەمو کات و ساتێکدا ڕاوکردنی ماسی بەبەکارهێنانی (ژەهر، کارەبا، هەمو جۆرە تەقەمەنیەک) قەدەغەیە و بەکارهێنەرانی ڕوبەڕوی یاسا دەکرێنەوە.