ڕێژنە میدیا
پەنابەرێكی سیاسی کورد کە ئەندامی یەکێک لە حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، دوای دیپۆرتکردنەوەی لەلایەن وڵاتی نهرویجهوه لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئیستانبوڵ هەوڵی خۆکوشتنیدا.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەمڕۆ پێنج شەممە بڵاویكردهوه” دوێنێ چوارشەممە نەوزاد عەلی مورادی پەنابەری کوردی تەمەن ٣٣ ساڵ لە فڕۆکەخانەی ئیستانبوڵی تورکیا، لە نێوان ڕێگای ڕادەستکردنەوەی بۆ ئێران، هەوڵیداوە کۆتایی بە ژیانی خۆی بهێنێت”.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار کە بە ڕێکخراوی هەنگاوی ڕاگەیاندووە” نەوزاد عەلی مورادی، دوای هەشت ساڵ چاوەڕوانی وەرگرتنی داوای پەنابەرییەکەی لە کەمپی لینای نهرویج، دوێنێ لە ڕێگای ئاسمانییەوە بۆ تورکیا گواسترایەوە و پڕۆسەی ڕادەستکردنەوەی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران دوای هەوڵی خۆکوشتنی، بەشێوەی کاتی ڕاگیراوە”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بارودۆخی تەندروستی نەوزاد عەلی مورادی، دوای هەوڵدانی بۆ خۆکوشتنی ناڕونە و چارەنووسی نادیارە، ناوبراو ئەندامی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانە و لە ئەگەری دیپۆرتکردنەوەی بۆ ئێران ئەگەری ئەوەی هەیە سزای قورسی بەسەردا بسەپێندرێت.