کوردستانهەواڵ

هۆشداری درا : پلەکانی گەرما بەرزتر دەبێتەوە و لەم شارەی هەرێمیش ئەگاتە نزیک ٥٠ پلە

 

ڕێژنە میدیا

 

ئه‌مڕۆ ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، كه‌شناسێكی كوردیش ده‌ڵێت، ئه‌مڕۆ پله‌كانی گه‌رما زیاتر به‌رزده‌بنه‌وه‌.

ئاراس جه‌بار، شاره‌زا له‌ بواری كه‌شناسی له‌ بڵاوكراوه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه‌، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 20ی حوزه‌یرانی 2024، ئاسمانی هه‌رێم ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ لە زۆربەی ناوچەکان یه‌ك پلە بەرزتر دەبێت، بای باکوری رۆژھەڵات لەناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین چالاکتر دەبێت بە خێرایی 15-40 کیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا.

له‌ باره‌ی كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێ هه‌ینی 21ی حوزه‌یرانی 2024، كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاندووه‌، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت. پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 45

سلێمانی: 41

دهۆک: 44

کەرکوک: 46

هەڵەبجە: 45

زاخۆ: 45

سۆران: 42

حاجی ئۆمەران: 31

گەرمیان: 48

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button