کوردستانهەواڵ

فارس عیسا: لە ماوەیەکی نزیکدا کێشەی مووچە چارەسەر دەکرێت

ڕێژنە میدیا

 

سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەخت لەوەدەکاتەوە کە لەماوەیەکی نزیکدا کێشەی مووچە چارەسەردەکرێت و سەبارەی بە مووچەی هێزە ئەمنییەکانیش وتی” دەمانەوێت عێراق چۆن مامەڵە لەگەڵ حەشدی شەعبی دەکات بەو جۆرەش مامەڵە لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی كوردستان بکات”.
فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداد لە لێدوانێکی لەگەڵ میدیای نزیک لە یەکێتی لەبارەی پرسی مووچە رایگەیاند” مووچەخۆران هەرێمی كوردستان هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق مامەڵەیان لەگەڵ نەکراوە، لە ماوەیەکی نزیکدا کێشەی مووچە چارەسەردەکرێت”.
فارس عیسا لەبارەی كێشەی مووچەی هێزەكانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكانەوە وتی” دەمانەوێت عێراق چۆن مامەڵە لەگەڵ حەشدی شەعبی دەکات بەو جۆرەش مامەڵە لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی كوردستان بکات، دانوستاندنەكان لەبارەی مووچەی هێزە ئەمنییەکان بەردەوامن و ئەو کێشەیە چارەسەردەبێت”.
تاوەکو ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لەسەر کێشەی نەوت نەگەیشتوون بە رێککەوتن، بنەما دەستوورییەکان باشترین رێگەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نەوت لەنێوان هەولێر و بەغداد، کۆبوونەوەی شاندی حکومەتی هەرێمی كوردستان و کۆمپانیا نەوتییەکان لەگەڵ شاندی حکومەتی عێراق باش بوو، دانوستاندنەكان لەسەر کێشەی نەوت لەنێوان هەولێر و بەغداد بەردەوامدەبن”.

لەبارەی پرۆسەی (هەژماری من) ئاماژەی بەوەكرد، حکومەتی هەرێمی کوردستان پێش بڕیاری دادگای فیدراڵی پرۆسەی کردنەوەی هەژماری بانکیی دەستپێکردووە، سودانی گوتوویەتی ئەو خزمەتگوزارییانەی لە هەژماری من هەیە لە عێراقدا نییە.

“پێویستە میزاجی سیاسیی دووربخرێتەوە لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداد، مافی دەستووریی هەرێمی کوردستانە بودجەی وەبەرهێنان و پەرەپێدانی پارێزگاکان وەربگرێت”.( فارس عیسا وتی).

فارس عیسا سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند “بڕیاری بەشداریکردنی پارتی لە هەڵبژاردندا هەنگاوێکی زۆر باشە و هەموو لایەنەکان باوەڕیان بەوە هەبوو بەبێ پارتی هەڵبژاردن سەرکەوتوو نابێت، ئامادەکارییەکانی کۆمیسیۆن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامن و سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژێک بۆ هەڵبژاردن دیاریدەکات کە هەموو لایەنەکان لەسەری کۆکبن”.

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button