کوردستانهەواڵ

لە ناوچەیەکی کوردستان پێنج گەشتیاری عەرەب دەستگیرکران

لە سنووری ئامێدی ئاگرکەوتەوە و پێنج گەشتیاری عەرەب دەستگیرکران

ڕێژنە میدیا

 

لە گوندی سیارەتووکای سنووری ناحیەی چەمانکێ لە ئامێدی ئاگر کەوتەوە و پێنج گەشتیاری عەرەب بەوهۆیەوە دەستگیر کران.

موقەدەم رەمەزان سیاری، بەرپرسی مەفرەزەکانی پێشمەرگەی هێزی دهۆک بە دەزگا ڕاگەیاندنەکانی وت ، ئاگرەکە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە سنووری گوندی سیارەتووکا لە خانوویەک کەوتەوە و دواتر بەو هۆیەوە نزیکەی چوار دۆنم زەوی سووتا. دەشڵێت، بە هەوڵی ئەوان، بەرگریی شارستانیی دهۆک و خەڵکی ناوچەکە، ئاگرەکە کۆنترۆڵ کرا.

موقەدەم رەمەزان سیاری دەڵێت، ئاگرەکە زیانی زۆری بە باخی هاونیشتمانییان گەیاندووە و بەپێی لێکۆڵێنەوەکانی ئەوان، چەند گەشتیارێکی عەرەب هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە بوون.

لەنێو خانوویەک نەرگەلەیان کێشاوە و ئاگر کەوتووەتەوە.

بەرپرسی مەفرەزەکانی پێشمەرگەی هێزی دهۆک باسی لەوە کرد، لەسەر رووداوەکە پێنج گەشتیاری عەرەب دەستگیرکراون، لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت و دواتر بە کەفالەت ئازاد دەکرێن.

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button