ڕێژنە میدیا
توو یەکێکە لەو میوە بەناوبانگانەی لە هاویندا پێدەگات، نەک تەنها لەبەر ئەوەی تامێکی خۆشی هەیە، بەڵکو کۆمەڵێک سوودی تەندروستی ناوازەی هەیە کە وا دەکات لە وەرزی هاویندا پێویست بێت.
لە خوارەوە سوودەکانی خواردنی توو لە وەرزی هاویندا دەخەینە روو، بەپێی ئەوەی کە لە ماڵپەڕی “لوبنان٢٤”دا هاتووە:
١.بەرگری جەستە بەرز بکەرەوە، رێژەی بەرزی ڤیتامین سی لە توودا سیستەمی بەرگری بەهێز دەکات، یارمەتی جەستە دەدات بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەوکردن و ئەو نەخۆشییانەی کە بەزۆری پەیوەندییان بە وەرزی هاوینەوە هەیە.
٢.پشتگیری تەندروستی هەرس دەکات، توو سەرچاوەیەکی باشی ریشاڵی خۆراکییە، کە دەبێتە هۆی هەرسکردنی تەندروست و یارمەتیدەرە بۆ رێگریکردن لە قەبزی و ئاوسانی سک و کێشەکانی تری هەرس.
٣.بەڕێوبردنی کێش، بەهۆی کەمی کالۆری و رێژەیەکی زۆری ریشاڵ، توو بژاردەیەکی باش و دڵخۆشکەرە بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت کێشیان دابەزێنن.
٤.باشترکردنی تەندروستی دڵ، ئەو دژە ئۆکسێنەر و ریشاڵانەی لە توودا هەن پاڵپشتی تەندروستی دڵ دەکەن بە دابەزاندنی ئاستی کۆلیسترۆڵ، بەمەش مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە و کارکردنی گشتی دڵ و خوێنبەرەکان باشتر دەکات.
٥.بەرەوپێشبردنی تەندروستی پێست، ڤیتامین سی و ریسڤێراترۆل لە توودا یارمەتی بەرزکردنەوەی بەرهەمهێنانی کۆلاجین و باشترکردنی لاستیکی پێست و کەمکردنەوەی نیشانەکانی پیربوون، وەک چرچ و لۆچی و هێڵە وردەکان دەدەن.