تەندرووستی

بڕوا دەکەیت شوتی ئەم هەشت سوودە سەرسوڕ هێنەرەی هەیە

ڕێژنە میدیا

تۆوی شوتی ڕیشاڵ‌و چەوری تاکی‌و فرە ناتێرو پرۆتینی تێدایە، جگە لەئاسن‌و مەگنیسیۆم‌و زینک‌و مس‌و کالیسیۆم.

بەگوێرەی ماڵپەڕی WIO News، خواردنی تۆوی شوتی، یان ئەوەی بەچەوری شوتی ناسراوە، 8 سودی تەندروستیی چاوەڕواننەکراو بەجەستە دەبەخشێت، کە بەمشێوەیەن:

1. بەهێزکردنی سیستەمی بەرگریی جەستەو چالاککردنی خانە بەرگرییەکان دژ بەهەوکردن‌و نەخۆشییەکان.

2. بونی چەوری تەندروست وەک ترشە تاکییە ناتێرەکان‌و فرە تێرەکان کە دەبنە هۆی دابەزاندنی کۆلیسترۆڵی خوێن‌و کەمکردنەوەی مەترسیی توشبون بەجەڵتەی دڵ‌و سەکتەی مێشک.

3. ڕێکخستنی ڕێژەی شەکری خوێن‌و کەمکردنەوەی مەترسیی توشبون بەنەخۆشیی شەکرە.

4. باشکردنی پڕۆسەی هەرس‌و باشکردنی جوڵەی ڕیخۆڵەکان.

5. باشکردنی تەندروستیی موەکان بەوپێیەی دەوڵەمەندە بەپڕۆتین‌و ئاسن‌و مەگنیسیۆم‌و مس.

6. باشکردنی تەندروستیی پێست، بەوپێیەی دەبێتە هۆی شێدارکردنی پێست‌و کەمکردنەوەی توشبون بەزیپکەو دواخستنی نیشانەکانی پیریی پێست.

7. بەهێزکردنی ئێسک، لەبەرئەوەی سەرچاوەیەکی باشی کالیسیۆمە، کە گرنگە بۆ ئێسکی بەهێزو تەندروست، ئەمەش یارمەتی پاراستنی تەندروستیی ماسولکەکان دەدات‌و گواستنەوەی دەمارەکان باشتر دەکات.

8. پارێزگاریی لەتەندروستیی دڵ دەکات، تۆوی شوتی هەردوو ترشی چەوری تاک ناتێرو فرە ناتێر دابیندەکات، ئەمەش یارمەتیی پاراستنی تەندروستی دڵ دەدات، مەگنیسیۆم کە زۆر لەم تۆوانەدا هەیە، یارمەتی پاراستنی کارکردنی باشی دڵ‌و پەستانی خوێن دەدات.

و: ئاکۆ ئاڵی

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button