ڕێژنە میدیا
کۆنسێتا گیۆفۆرێ لە خاچی سووری ئیتاڵی دەڵێت، “بەگشتی تەنیا 12 کۆچبەر رزگار کراون، دەستوقاچیان شکابوو، بەشێك لە جەستەیان سووتابوو، کە تیمەکە گەیشتبوونە لایان بەشێكیان خۆیان بە داروپەردووی بەلەمە نیمچە ژێرئاوکەوتووەکەوە گرتبووەوە.”
بە گوتەی رزگاربووەکان، تەقینەوەی ماتۆڕی بەلەمەکە بووەتە هۆکاری ژێرئاوکەوتنی.
خاچی سووری ئیتاڵی دەڵێت، کاپتنی بەلەمەکە لە دووریی 200 کیلۆمەترەوە هەواڵی پێداون.
کۆچبەرە رزگارکراوەکان لە کەناراوی “رۆسێلا جۆنیکا” لە باشووری ئیتاڵیان و ژن و منداڵیان تێدایە؛ دۆخیان باش نییە.
کۆنسێتا گیۆفۆرێ لە خاچی سووری ئیتاڵی ئاماژەی بەوەش کرد، “لەنێو ئەو 12 کۆچبەرانە ژنێك بە مردوویی گەیشتە کەناراوەکە. سێ ژن و کچێکی تەمەن 10 ساڵیشیان تێدابووە، بارودۆخی زۆر خراپ بوو، چونکە زانیبووی کە لە رووداوەکەدا دایک و باوکی لەدەستداوە.”
بە گوتەی بەرپرسانی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان لە ئەورووپا و هەرێمی کوردستان، زۆربەی کۆچبەرانی سەر بەلەمەکە کوردی باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستانن.