ڕێژنە میدیا
بەردی گورچیلە گرفتێكی تەندروستییە كە ئازارێكی زۆرت بۆ دروستدەكات، دەكرێت بەردی بچوك لە رێگەی میزەوە فڕێبدرێتە دەرەوە، بەڵام بەردی گەورە رەنگە پێویستی بە نەشتەرگەری بێت بۆ لابردنی.
ئەم نیشانانە پشتگوێ مەخە كە ماڵپەڕیی healthsite بڵاویكردوەتەوە:
1. هەست بە ئازاردەكەیت لە بەشی خوارەوە پشتدا، بەتایبەتی لایەكان، هەندێكجار ئەم ئازارە درێژ دەبێتە بۆ سك و ران، هەست بە نائاسودەیی دەكەیت.
2. پێویستت بەوەیە زو زو توالێت بەكاربهێنیت، توشی میزەچركێ دەبیت.
3. هەست بە سوتانەوە دەكەیت لە كاتی میزكردندا، دەكرێت خوێنیش ببینیت.
4. بۆنی میزەكەت دێت، دەكرێت ئەمەش واتای هەوكردن بێت.
5. هەندێكجار توشی دڵتێكەڵهاتن و رشانەوە دەبیت.