ڕێژنە میدیا
كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان ساماڵ و هه‌ندێ جار په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش روو له به‌رزبوونه‌وه ده‌كه‌ن.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی هه‌رێم له بڵاوكراوه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: ئەمڕۆ سێشەممە 18ی حوزه‌یرانی 2024، ئاسمان ساماڵ و هەندێ جار پەڵەهەور دەبێت.
باسی له‌وه‌شكردووه، پلەکانی گەرما یەک پلە لە کەرکەرکوک و هەندێ ناوچەى دەوروبەر دوو پلە بەرزتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوی دوێنێ.
له باره‌ی كه‌شوهه‌وای سبەینێ چوارشەممە 19ی حوزه‌یرانی 2024، کەشناسی هه‌رێم وتوویه‌تی، ئاسمان ساماڵ و لە ناوچەکانى باکورى هەرێم پەڵە هەور دەبێت.
ده‌شڵێت، پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 45
سلێمانی: 41
دهۆک: 43
کەرکوک: 47
هەڵەبجە: 43
زاخۆ: 43
سۆران: 40
حاجی ئۆمەران: 32
گەرمیان: 47