ڕێژنە میدیا
دایك و باوك هەموو كات هەوڵدەدەن منداڵەكانیان بە باشترین شێوە پەروەردە بكەن و زۆر شتیان پێشكەش بكەن بۆ ئەوەی منداڵێكی بەڕەوشت بن لە داهاتودا ، پێویستە دایك و باوك لەم 10 هەڵەیە دوور بكەونەوە و بەرامبەر منداڵەكانیان ئەنجامی نەدەن .
1-تەواوی بڕیارەكان مەدەرە دەست منداڵەكەت بەجۆرێك وەك پاشایەك لەماڵەكەدا ڕەفتار بكات ، پێویستە منداڵەكەت فێری بەرپرسیارێتی بكەیت .
2-پارەی زۆر مەدەرە دەستی منداڵەكەت و فێری ئەوەی بكە كاتێك پارەی دەدەیتێ چۆن سەرفی بكات بۆ ئەوەی نرخی ئەو پارەیە بزانێت كە دەكەوێتە دەستیەوە .
3-پشتگیری كردنی منداڵ بۆ ئەوەی نەبەخشێت بەرامبەر ئەو شتانەی دەستیان دەكەوێت ،هەوڵبدە منداڵەكەت وا ڕابهێنیت هەركەسێك پاداشتی بداتێ لەبەرامبەردا ڕێز و سوپاسی خۆی دەربخات بەو كارە باشانە بزانێت كە لەگەڵی دەكرێت .
4-زیاد لە پێویست ناز مەدە بە منداڵەكەت ، بەرپرسیارێتی بخەرە ئەستۆی منداڵەكەت .
5-لەكاتی هەڵەدا دیاری پێشكەشی منداڵەكەت مەكە ، باشترین و خراپترین شت فێری منداڵەكەت بكە .
6-لێنەپرسنەوە لە منداڵ كاتێك هەڵە دەكات،كاتێك منداڵەكەت هەڵە دەكات پێویستە لێپرسینەوەی لەگەڵ بكەیت و ئەوەی فێربكەیت چۆن ڕەفتار دەكات .
7-یارمەتی نەدانی منداڵ بۆ ئەوەی كەسایەتی خۆی دروست بكات ،هەمووكاتێك پشتگیری ئەوە بكە كە منداڵەكەت كەسایەتیەكی تایبەتی خۆی هەبێت .
8-سەرنەكەوتن لە دانانی سنور بەرامبەر كەسانی دەوروبەر ، پێویستە منداڵ فێری ئەوە ببێت سنوری خۆی بزانێت لە مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو كەسانەی لە دەوروبەریدا هەیە .
9-منداڵەكەت ڕابهێنە سوپاس گوزاربێت بۆ هەرشتێك كە پێشكەشی دەكرێت .
10-ڕێگەپێدانی منداڵ بۆ هەڵبژاردنی ئەو شتەی خۆی دەیەوێت لە هەموو كاتێكدا .
سەرچاوە:هاي ماما
وەرگێڕانی:چراخان ئاسۆ