كونسوڵی فهلهستین له ههرێم : ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە جەژنی قوربان بڵاوکردەوە
كونسوڵی فهلهستین : بەداوای لێبووردنەوە پیرۆزبایی جەژن وەرناگرین
ڕێژنە میدیا
کۆنسوڵی گشتیی فەلەستین لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند وڵاتەکەی بەداوای لێبووردنەوە پیرۆزبایی جەژن وەرناگرێت و سەرۆکی فەلەستینیش داوا دەکات چالاکییەکانی جەژنی قوربان تەنیا بۆ بەجێگەیاندنی سرووتە ئایینییەکان بێت.
نەزمی حەزووری، کۆنسووڵی گشتیی فەلەستین لە هەرێمی کوردستان لە راگەیهندراوێکدا باسی لهوهكرد، “فەلەستین داوای لێبووردن دەکات لە وەرنەگرتنی جەژنە پیرۆزە بەهۆی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە”.
جگە لە نزاکردن بۆ گیانی کوژراوەکانی فەلەستین، “بۆ ئەوەی بەهەشت جێگەیان بێت،” سەرۆکی فەلەستین ئومێدی زوو چاکبوونەوەی بۆ بریندارەکان و ئازادکردنی خێرای گرتووەکانی خواست.
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، ئومێدی خواست جەژنی داهاتوو ئازادی و سەربەخۆیی بۆ گەلی فەلەستین بەدی بێت و دەوڵەتی سەربەخۆ دابمەزرێنێت و پایتەختەکەی قودس بێت و سەرجەم ئاوارەکان بگەڕێنەوە شوێنەکانی خۆیان.
زیاتر لە هەشت مانگ دەبێت شەڕی ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس بەردەوامە، لەو نێوەندەدا زیاتر لە 160 هەزار کەس لە هەردوولا کوژراون و برینداربوون، شەڕەکە لەدوای هێرشەکانی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل لە 7ـی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردووەوە دەستیپێکرد.