ڕێژنە میدیا
له یه‌كێك له سه‌رسوڕهێنه‌رترین كه‌یسه‌كانی جیابوونه‌وه‌دا، كۆمپانیای ئه‌پڵ تایبه‌ت به بواری ته‌كنه‌لۆجیا سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر تۆماركراوه و سكاڵاكه 5 ملیۆن جونه‌ی ئه‌سته‌رلینی كه ده‌كاته زیاتر له 5 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له‌سه‌ر كۆمپانیاكه ده‌كه‌وێت ئه‌گه‌ر سكاڵاكاره‌كه كه‌یسه‌كه بباته‌وه.
پیاوێكی به‌ریتانی ته‌مه‌ن 50 ساڵ سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر كۆمپانیای ئه‌پڵ تۆمار كردوه به‌هۆی ناڕوونی كاری كۆمپانیاكه سه‌باره‌ت به نامه سڕدراوه‌كان له مۆبایله‌كه‌یدا، ئه‌م پیاوه له‌به‌ر ئه‌وه سكاڵای تۆمار كردوه هاوسه‌ره‌كه‌ی توانیویه‌تی نامه سڕدراوه‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه كه پێشتر بۆ چه‌ند ئافره‌تێكی له‌شفرۆشی ناردوه.
ئه‌م پیاوه ناپاكه له‌ڕێی ئه‌پی iMessage به مۆبایلی ئایفۆن په‌یوه‌ندی كردوه به چه‌ند ئافره‌تێكه‌وه پاش ئه‌وه نامه‌كانی سڕیوه‌ته‌وه به‌ڵام هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌كۆتاییدا توانیویه‌تی له‌ڕێی ئامێری كۆمپیوته‌ری ماك تایبه‌ت به خێزانه‌كه‌یان ناپاكی هاوسه‌ره‌كه‌ی بدۆزێته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی گۆڤاری” تایمز” ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا ئافره‌ته‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر شۆكهێنه‌ر و نامرۆڤانه ناپاكی هاوسه‌ره‌كه‌ی دۆزیوه‌ته‌وه” ئه‌و پیاوه‌ش كه ناپاكیه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به هاوسه‌ره‌كه‌ی كردوه سكاڵای له‌سه‌ر ئه‌پڵ تۆماركردوه و باسی له‌وه كردوه ئامێره‌كه‌ی ئاگاداری نه‌كردۆته‌وه كه نامه‌كان ته‌نها له مۆبایله‌كه‌دا سڕاوه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر نا له‌ناو ئامێره‌كانی دیكه‌ی ماڵه‌كه‌دا ماوه‌ته‌وه.
س _ وێستگە