ڕێژنە میدیا
رۆژگار جەعفەر ” یەکەم کاروانی حاجییان لەڕێگەی وشکانیی دوای( 20/6/2024 ) دەست بە گەڕانەوە دەکەن
،هەروەها یەکەم کاروانی ئاسمانیش دوای 25/6/2024 دەست بە گەڕانەوە دەکەن.
رۆژگار جەعفەر، بەپرسی ڕاگەیاندنی شاندی حاجییانی هەرێمی کوردستان بۆ سعوودیە ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند، سێیەم رۆژی جەژن مەراسیمەکانی فەریزەی حەج کۆتاییان دێت .
ئاشکراشی کرد یەکەم کاروانی حاجییانیش لەڕێگەی وشکانی دوای ( 20/6/2024 ) دەست بەگەڕانەوە دەکەن کە ژمارەیان هەزار و 53 کەسن.
وتیشی ، ئەو حاجییانەی بەڕێگەی ئاسمانیی گەیشتوونەتە سعوودیە، دوای بەرواری ( 25/6/2024 ) دەست بە گەڕانەوە دەکەن بۆ هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی.
ئاماژەشی بەوە کرد ئەو حاجییەی ئەمڕۆ کۆچی دوایی کردووە، بە ڤیزای یەک ساڵەی گەشتیاریی، سەردانی وڵاتی سعوودیەی کردووە بە مەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج و دوێنێ لە کێوی عەرەفە، گەورەترین ڕوکنی حەجی بەجێگەیاندووە
جێی ئاماژەیە دوێنێ شەممە (15/6/2024) چوار حاجی هەرێمی کوردستان بە ناوەکانی (محەممەد حەسەن) خەڵکی قەڵادزێ، (جەميله يونس برايم) دانیشتووی هەولێر، (هەمین قادر عەلی) خەڵکی بالیسان و (ئاسیا عەلی) خەڵکی بەردەڕەشی قەزای ئاکرێ، لە کێوی عەرەفە کۆچی دواییان کرد