کوردستانهەواڵ

لە سەیرانگای سماقوڵی شەڕە تەقە ڕوویدا و کوژراو برینداری لێکەوتەوە

ڕێژنه میدیا

دوای ئەوەی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە سەیرانگای سماقوڵی ڕووداوێکی تەقەکردن ڕوویدا لە ئەنجامدا کوژرانی هاوڵاتیەک و برینداربونی ۳ کەسی تری لێکەوتەوە

بەگوێری ئەو زانیاریانەی دەست دەزگای ڕێژنه میدیا کەوتوە شەڕەکە له نێوان دوو خاوەن کەپر ڕوویداوە .

شایەد حاڵێک کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێ بە ڕێژنە میدیای ڕاگەیاند “شەڕەکە بەهۆی هاتنی دوو بۆ سێ پاسی گەشتیاری ڕوویداوە کە گەشتیاریان بردۆتە سەیرانگاکە و لە ئەنجامی ململانیی وەرگرتنیان هەرکەس بۆخۆی بۆتە دەمەقاڵێ و لایەنی بەرامبەر کە گەشتیارەکان نەچون بۆلای تەقەی ئاراستەی لایەنەکەی تر کردووە”

تاوەک و ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە لایەنی ئەمنی  هیچ ڕاگەیەندراوێکیان لەو بارەیەوە بڵاونەکردۆتەوە .

ئەو هاوڵاتیەی لە شەڕەکەدا گیانی لەدەستدا ناوی ” بڕیار ڕەشیدە ” و خاوەنی یەکێک لە جێگا گەشتیاریەکانی ئەو سەیرانگایەیە

.

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button