تەندرووستی

زیانەکانی زەیتی زەیتونت زانیوە ؟ هەر سودی نیە زیانەکانیشی ئەمانەن

ڕێژنە میدیا

 

زەیتی زەیتون (olive oil) لە بەری درەختی زەیتون دەردەھێنرێت، چەندین سودی بۆ تەندروستی جەستە و قژ ھەیە، بە باشترین کەرەستە دادەنرێت کە لە بەرھەم و کەلوپەلی جوانکاریدا بەکاردەھێنرێت، پێست پاک و شێدار دەکاتەوە بەھۆی بونی دژە ئۆکسید لە پێکھاتەکەیدا، کە پێست دەپارێزێت و بە تەندروستی و جوانی دەیھێڵێتەوە، ھەروەھا بەھۆی سودە تەندروستییەکانی و تامە تایبەتەکەی لە دروستکردنی خواردنی جۆراوجۆر و زەڵاتەدا بەکاردەھێنرێت.

زەیتی زەیتون بۆ چەندین مەبەست بەکاردێت بەڵام ئەگەر بەشێوەیەکی تەندروست بەکار نەهێنرێت زیانی لە سودەکانی زیاتر دەبێت.

زەیتى زەیتون زۆر هەستیارە، بە سێ شت زۆر بە زویى تێکدەچێت و دەگۆڕێت بۆ جۆرێک چەوری کە پێى دەوترێت (تڕانس فات) کە ناتەندروستترین جۆرى چەورییە و دەبێتە هۆى قەڵەوى و زەخت و شەکرە، تا دەگات بە شێرپەنجەش”.

ئەو هۆکارانەی کە وا دەکات زەیتی زەیتون بە زویی تێکبچێت بریتین لە:

1. ئۆکسجین، بەوەى هەواى بەربکەوێت.

2. گەرمی، بە ئاگر و تەنانەت ئەگەر گەرمیی هەواى ژوریش بگاتە 25 پلەى سەدى.

3. تیشک و روناکی بەتین، تیشکى خۆر و تەنانەت هى گڵۆپیش.

بۆیە بۆ ئەوەى زەیتى زەیتون سودى هەبێت، دەبێت ڕەچاوى ئەم خاڵانە بکرێت:

1. ئەو زەیتانە بەکاربهێنرێت کە بە هاڕین و گوشین دەهێنرێن، کە لەسەریان نوسراوە (Virgin)، نەک ئەوانەى بە کوڵاندن بەرهەم دەهێنرێن، کە لەسەریان نوسراوە (Riviera).

2. زەیتى زەیتون لە شوشەى ئەستورى رەنگ تۆخ هەڵبگیرێت، تا تیشکى بەر نەکەوێت.

3. بە هیچ جۆرێک نابێت لە چێشت بکرێت، بەتایبەتی لە سورکردنەوەی خواردندا.

4. بە خواردنى گەرمدا نەکرێت، بەڵکو تەنها بە خواردنى ساردى وەک زەڵاتەدا بکرێت.

5. لەسەر مێز و کەوانتەر دانەنرێت، بەڵکو دواى بەکارهێنران، بخرێتە ناو کەوانتەر تا رووناکی لێى نەدات.

6. دواى بەکارهێنان بە تەواوى سەرى دابپۆشرێت، تا هەوا لێى نەدات.

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button