کوردستانهەواڵ

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پەیامێکی بەبۆبەی جەژنی قوربان بڵاوکردەوە

ئومێدەوارم ئەم بۆنە پیرۆزە خێر و خۆشی بۆ میللەتەکەمان بهێنێت

ڕێژنە میدیا

 

سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پەیامێکی بەبۆبەی جەژنی قوربان بڵاوکردەوە و دەڵێت” ئومێدەوارم ئەم بۆنە پیرۆزە خێر و خۆشی بۆ میللەتەکەمان بهێنێت “.

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوەکرد:”جەژنی قوربانی پیرۆز لە موسڵمانانی كوردستان، عیراق و جیهان پیرۆزبێت و لە دڵەوە هیوادارم رۆژانی جەژن لە دڵخۆشی و کامەرانیدا بەسەربەرن “.

ئەوەشی خستەڕوو:” ئومێدەوارم ئەم بۆنە پیرۆزە خێر و خۆشی بۆ میللەتەکەمان بهێنێت و ببێتە مایەی قووڵکردنەوەی گیانی لێبووردەیی و پێکەوەژیان. هاندەرمان بێت بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان و یەکڕیزیی نێوانمان تاوەکو هەموومان پێکەوە بە هەڵوێستێکی نیشتمانییانەوە کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و بونیادنانی داهاتوویەکی سەقامگیرتر بکەین “.

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button