ڕێژنە میدیا
به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌به‌رهێنانی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ رای گه‌یاند، شاندێكی قه‌ته‌ر سه‌ردانی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆیان كرد و بڕیاره سێ پڕۆژه له زاخۆ جێبه‌جێ بكه‌ن.
جه‌گه‌رخوێن تاهیر به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌به‌رھێنانی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ، ڕایگەیاند ، دوای ھاتنی شاندێكی قه‌ته‌ری بۆ زاخۆ، بڕیاره سێ پڕۆژه جێبه‌جێ بكه‌ن، یه‌كێك له‌وانه “شوێنێكمان له نزیك كۆرنیشی زاخۆ دیاری كردووه نزیك پردی ده‌لال، براندێكیان ھه‌یه زنجیره‌ك خواردنگه له‌رێی و به‌رھێنان و پڕۆژه‌یه‌كی تر له‌سه‌ر ڕووبه‌ری ھه‌زار دۆنم بۆ به‌رھه‌می كشتوكاڵ به‌كاری دێنن، ھێشتا دیاریان نه‌كردووه كامه‌جۆری به‌رھه‌م ده‌چێنن، ھه‌ندێك تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر خاك و ئاوه‌كه‌ی ده‌كه‌ن، پڕۆژه‌ی سێیه‌م كارگه‌یه‌كی گۆشت دروست ده‌كه‌ن و ئاژه‌ڵی سنووری زاخۆ ده‌كڕن و له‌وێ چه‌ندان جۆری گۆشت دروست ده‌كه‌ن بۆ ھه‌مبه‌رگه‌ر و بۆ خواردنی تر، بۆیه ئێسته خه‌ریكی ئاماده‌كردنی رێكاره‌كانن”.
روونیشی كرده‌وه كه ئه‌وان ھاتن بۆ زاخۆ سه‌ره‌تا بزانن به‌گشتی زاخۆ چۆنه بۆ كاری وه‌به‌رھێنان، ئێمه‌ش ھه‌موو شتێكمان بۆ باسكردن و ئه‌وانیش زۆر سه‌رسام بوون به زاخۆ و ژینگه‌ی زاخۆ كه له ھه‌موو ڕوویه‌كه‌وه ده‌وڵه‌مه‌نده، بۆیه بڕوایان بۆ دروست بوو و بڕیاره سه‌ره‌تای مانگی داھاتوو شاندێكی ته‌كنیكی بێت و ده‌ست به‌كاری خۆیان بكه‌ن و بزانن تێچووی پڕۆژه‌كان چۆنه و چۆن ئاماده‌كاری بۆ بكه‌ن و ده‌ست به‌پڕۆژه‌كان بكه‌ن، بۆیه ئه‌مه ھه‌نگاوێكی باشه و ئێمه‌ش ته‌واو ئاسانكارییان بۆ ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بێن پڕۆژه له زاخۆ ئه‌نجام بده‌ن.
سود وەرگیراوە لە زانیاریەکانی ڕۆژنامەنوس/ بڵند ئیبراھیم