کوردستانهەواڵ

ئاگاداریەکی بەپەلە لە هەژماری منەوە بۆ مووچەخۆران

ڕێژنە میدیا

 

پەیجی فەرمی (هەژماری من) لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردووەتەوە:

خۆت بپارێزە و ڕێکاری دروستی پارێزگاریکردن لە هەژمارەکەت بزانە.

زانیارییەکانی تایبەت بە هەژمارەکەت تەنها بۆ تۆیە و تەنها تۆ دەبێت بیانزانیت. ئاگاداری کەسانێک بە کە لە ڕێی پەیوەندی تەلەفۆنی و ئیمەیڵ و نامە، بە ناو و ناونیشانی جیاواز، هەوڵ دەدەن ئەو زانیارییانەت لێ وەربگرن و هەژمارە بانکییەکەت بخەنە مەترسییەوە. لە بیرت نەچێت کە تەنانەت بانکەکەی خۆت پرسیاری ژمارە نهێنییەکەی سەر کارتە بانکییەکەت و کۆمەڵێک زانیاری دیکەت لێ ناکات.

ئەمڕۆ لەگەڵ دابەشکردنی هاوکاری هاوپەیمانانی مانگی ئازار بۆ لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە، کاتێکی باشە بەسەر ئەم خاڵ و ڕێنماییە گرنگانەدا بچینەوە و پۆستی بەسوودی لەم جۆرە لەگەڵ کەسە نزیکەکانمان هاوبەشی پێ بکەین و مووچەخۆران ئاگادار بکەینەوە لەسەر شێوازی دروستی مامەڵەکردن لەگەڵ هەژمارە بانکییەکەت.

لە بیریشت نەچێت، بانکەکەت هێڵی پەیوەندی سەنتەری خزمەتگوزاریی تایبەتی بۆ تۆ تەرخان کردووە و لە کاتی هەبوونی هەر پرسیار یاخود کێشەیەک دەتوانیت پەیوەندییان پێوە بکەیت و بە زووترین کات هاوکارت دەبن.

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button