
ڕێژنە میدیا
پرۆسه‌ی جوودبوون و سێكسكردن به‌گرنگترین پایه‌كانی كۆڵه‌كه‌ی ژیانی هاوسه‌ری داده‌نرێت، بۆیه تێنه‌گیشتن له‌مه‌وداكانی ئه‌م پرۆسه گرنگه سه‌رچاوه‌یه‌ك ده‌بێت بۆ ڕوودانی زۆر گرفتی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی، كه هه‌ندێ جار ده‌گاته ئاستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خێزان، یان ئاژاوه‌ی به‌رده‌وام، بۆئه‌وه‌ی ئافره‌تان و پیاوان چێژ له‌و پرۆسه گرنگه و ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی یه‌كتر وه‌ربگرن له‌كاتی ئه‌نجامدانی كرداری سێكسی نێوانیاندا پێویسته ئه‌و چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه جێبه‌جێ بكرێت:
1ـ جووتبوون یه‌كێكه له‌كۆڵه‌كه سه‌ره‌كییه‌كانی ژیانی هاوسه‌ریی و پێویسته به به‌رنامه به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌ندرێت، تا سۆز و ڕێز و خۆشه‌ویستی زیاتر بێت له‌نێوان ژن و مێرددا.
2ـ پێویسته ئاماده‌كاریی بۆ ئه‌نجامدانی جووتبوون بكرێت، وه‌ك ماچكردن، مژینی مه‌مك به‌هه‌رشێوازێك بێ، یاری و موداعهبه و مولاته‌فه و وته‌ی به‌پێز و سه‌رنجڕاكێش له‌گه‌ڵ یه‌كتر، به‌كارهێنانی بۆنی خۆش بۆ ژن و بۆ پیاو، چونكه بۆن له‌خۆدان ڕۆڵێكی ئیجابی ده‌بێت له‌پرۆسه‌ی جووتبووندا. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت(هن لباس لكم و انتم لباس لهن)، واته: ئافره‌تان لیباسن بۆ پیاوان و پیاوان لیباسن بۆ ئافره‌تان، وشه‌ی لیباس واته: داپۆشین، پاراستن، جوانی. واته ده‌بێت پیاو و ئافره‌ت خۆیان جوان و ڕازاوه و بۆنخۆش بكه‌ن بۆ یه‌كتر. زانایانی ئیسلام ده‌فه‌رموون: بۆن له‌كاتی جووتبووندا چه‌كی سێكسه.
3ـ مژینی زمان و لێوی یه‌كتر، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆكارێك بۆ زیاتر ئاماده‌بوون بۆ جووتبوون.
4ـ چێژ وه‌رگرتن له‌ئه‌ندامه‌كانی یه‌كتر دروسته به‌مه‌رجێ پاكوخاوێن بێ، به‌دوو به‌ڵگه(ا)خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت(نسا‌ووكم حرث لكم فاتوا حرثكم)، واته هاوسه‌ره‌كانتان كێڵگه‌ی ئێوه‌ن، بچن بۆ كێڵگه‌كانتان چۆنتان ئاره‌زوو لێ‌بوو. (ب): حه‌زره‌تی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌فه‌رمووێ له‌كاتی جووتبووندا هه‌موو شتێك بكه‌ن ڕه‌وایه و دروسته جگه له‌جیماع له‌كاتی سووڕی مانگانه‌ی ئافره‌تدا.