ئابووریکوردستانهەواڵ

هەواڵیکی خۆش بۆ سەرجەم خانەنشینانی هەرێم راگەیەنرا

ڕێژنە میدیا

بە گوێرەی هەواڵی میدیاکان وەزارەتی دارایی عێراق رەزامەندی داوە لەسەر گەڕانەوەی مینحەی ١٠٠ هەزار دینارییەکەی خانەنشینانی هەرێم.

ئەمشەو سێشەممە ٨ی نیسانی ٢٠٢٥ میدیای یەکێتی لەزاری سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنى وەزیران بڵاویکردەوە، وەزارەتى دارایی عێراق رەزامەندیی لەسەر گەڕانەوەى مینحە ١٠٠ هەزار دینارییەکەى خانەنشینانى هەرێمى کوردستان داوە.

شایانی باسە کە ئەم بڕە پارەیە لەسەری ساڵەوە براوە و پێشتریش سادق عوسمان وتەبێژی خانەنشینان ئاشکرای کردبوو کە “ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی هەرێم داوایان لە حکومەتی عێراق کردووە جارێکی دیکە هەرێـمی کوردستانیش بگرێتەوە و پێشبینی دەکرێت بۆ مانگی چوار بڕە پارەکە بگەڕێتەوە”.

ئەمە لە کاتێکدایە کە سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان بە میدیاکانی وت “پێنجشەممە لیستی مووچە ئامادە دەبێت و هەفتەی داهاتوو رەوانەی بەغدا دەکرێت”.

سەرچاوە باڵاکە ئاماژەی بەوەشکرد “دەبێت تاوەکو رۆژی پێنجشەممە هەموو گەنجینەکان لیستی مووچەی مانگی چواریان لە فەرمانگە و وەزارەتەکان وەرگرتبێت و بەئامادەکراوی رادەستی وەزارەتی دارایی بکەن، چونکە دەیانەوێت لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو لیستی مووچەی مانگی چوار بێ کەموکورتی رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق بکەن”.

وتیشی “هاوشێوەی مانگەکانی رابردوو، تیمی تەکنیکی وەزارەت لیستەکە دەبەنە بەغدا و رادەستی وەزارەتی دارایی عێراقی دەکەن، دڵنیاشن لەوەی کە هیچ کێشەیەک لەبەردەم ناردن و دابەشکردنی مووچە لەکاتی خۆیدا نابێت”.

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button