کوردستانهەواڵ

کەشناسی هەرێم : لە چەند ناوچەیەکی هەرێم بەفر و لەهەندێ شوێنی تر باران دەبارێت

ڕێژنە میدیا

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان هەور و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ نمەباران، لە تەواوی ناوچە سنوریەکانی باکور و رۆژهەڵاتی هەرێم کە لەناوچە بەرزەکان بەفریش دەبارێت، لەکاتەکانی دوایینیوەڕۆ دەگۆڕێت بۆ هەورە تریشقە و بروسکە، سبه‌ینێش باران  لەزۆربەی ناوچەکان ده‌بارێـ و لەناوچە شاخاوییە سنوریەکانی باکور پاشان بۆ کاتەکانی نیوەرۆکاریگەی درێژ دەبێتەوە.

نمەباران لە تەواوی ناوچە سنوریەکانی باکور و رۆژهەڵاتی هەرێم کە لەناوچە بەرزەکان بەفریش دەبارێت

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەری نزمە پەستانی رۆژهەڵاتی دەریایی سپی ناوەڕاست بۆ سەر ناوچەکەمان ئاسمان هەور و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ نمەباران لە تەواوی ناوچە سنوریەکانی باکور و رۆژهەڵاتی هەرێم کە لەناوچە بەرزەکان بەفریش دەبارێت، لەکاتەکانی دوایینیوەڕۆ دەگۆڕێت بۆ هەورە تریشقە و بروسکە کە هەردو سەنتەری شاری سلێمانی و هەڵەبجەش دەگریتەوە، ئەگەری توزێکی سوک هەیە زیاتر لەناوچەکانی باشووری رۆژئاوای هەرێم، لەکاتەکانی شەو کەشەکە تا کاتەکانی بەیانی هەینی تا رادەیەک سەقامگیر دەبێتەوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، خێراىی با لەسەرخۆ – مامناوەند له‌ نێوان 10 بۆ 25 كیلۆمه‌ر ده‌بێت و ئاڕاستەی با باشوری خۆرهەڵات دەبێت، پلەکانی گەرما نزم بونەوەیەکی بەرچاو به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت بە نزیکەی ( 4 – 6 ) پلەى سیلیزى لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

سبەی  ئاسمان هەور و نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ دابارین لەزۆربەی ناوچەکانی بادینان

به‌گوێره‌ی كه‌شناسی، سبەی هەینی ئاسمان هەور و نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ دابارین لەزۆربەی ناوچەکانی بادینان و پارێزگای دهوک بەشێوەی نمەبارانی کەم کەم دەست پێدەکات لەگەڵ کەمێک بەفربارین لەناوچە شاخاوییە سنوریەکانی باکور پاشان بۆ کاتەکانی نیوەرۆکاریگەی درێژ دەبێتەوە.

بۆ ناوچەکانی رۆژهەڵات و پارێزگای سلێمانی، هەروەها  ناوچەکانی دیكه‌ی هەرێمیش بەشێوەى پچڕ پچڕ دەبارێت

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو،  بۆ ناوچەکانی رۆژهەڵات و پارێزگای سلێمانی، هەروەها  ناوچەکانی دیكه‌ی هەرێمیش بەشێوەى پچڕ پچڕ دەبارێت پاشان کاریگەری لاواز دەبێت تەنها ناوچە شاخاویە سنوریەکان نەبێت بەفر بارینی کەم کەم بەردەوامی دەبێت بۆکاتەکانی درەنگانی شەوی هەینی لەسەر شەممە و پێشبینی دەکرێت بۆ کاتەکانی نیوەڕۆی دوەم رۆژی نەورۆز بەردەوامی ببێت پاشان  کەشی هەرێم بەتەواوی سەقامگیر دەبێتەوە.

ڕونیشیكراوه‌ته‌وه‌، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بەنزیکەی (2-3 ) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، مەوداى بینین / ( 8 – 9)  کیلۆمه‌تر دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر :19  پلەی سیلیزی

سلێمانی : 17 پلەی سیلیزی

دهۆک : 15  پلەی سیلیزی

کەرکوک : 21 پلەی سیلیزی

زاخۆ  : 15 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 16 پلەی سیلیزی

سۆران : 15 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 8 پلەی سیلیزی

گەرمیان :21 پلەی سیلیز

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button