ڕێژنە میدیا
لە چەند رۆژی رابردوو، نرخی کیلۆیەک مریشکی زیندوو ٦٠٠ بۆ ٧٠٠ دینار بەرزبووەتەوە بەشێک لە مریشک فرۆشەکانیش دەڵێن ، هۆکارەکەی هاتنی جەژنی قوربانە
خاوەن دوکانێکی مریشک فرۆشتن بۆ ڕێژنە میدیا دواو وتی
“نرخی مریشک بەرزبووەتەوە و ئێستا یەک کیلۆ بە 3500 دینارە.”
سەرەتای ئەم مانگە نرخی کیلۆیەک مریشکی زیندوو گەیشتە ٢٨٠٠دینار، لە کاتێکدا کۆتایی مانگی رابردوو کیلۆی ٢٤٠٠ دینار بوو.
لەم بارەیەوە سەرۆکی کۆمەڵەی پەلەوەرخانەکانی سلێمانی و گەرمیان ڕایگەیاند “هێشتا خاوەن کێڵگەکان لە زیاندان، چونکە بەهۆی هەبوونی ڤایرۆس و مرداربوونی جووجکەوە تێچووی مریشک زۆرە و کەسیش ئاوڕ لە داواکارییەکانمان ناداتەوە.”
نازم عەبدوڵڵا گوتی، “داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین بۆ دابینکردنی ڤاکسینی جووجک بێتە سەر هێڵ و خۆی لە رێگەی پسپۆڕانەوە هاوردەی بکات.
ئێستا ساختەکاری لە ڤاکسینەکاندا دەکرێت و نزیکەی 20 جۆر ڤاکسین هاوردە کراون کە بێ کواڵیتین. ئەو کارە دەبێت حکومەت بیکات، نەوەک ئەوەی بازرگانی پێوەبکرێت.”