کۆمەڵایەتی

شەش ڕاستی دەربارەی هاوسەرگیری كە هیچ كەس پێتناڵێت

ڕێژنە میدیا

 

هاوسەرگیری تەنها كۆبونەوەی دو كەس نییە لە ماڵێكدا، بەڵكو گەرەنتی ژیانی هاوبەشە لە نێوان دو كەسدا، پێویستە بەر لەوەی بچیتە ناو ئەو ژیانەوە كۆمەڵێك راستی هەیە بیزانیت بۆئەوەی دواتر توشی سەرلێشێوان نەبیت.

1. رەفتای نائاسایی بەرامبەر
ئەو كەسەی پێش هاوسەرگیری دەیناسیت، بە تەواوی چاوەڕێ بكە پێچەوانەی ئەو كەسە ببینیت پاش هاوسەرگیری، چونكە لە ژیانی پێكەوەییدا چیتر نواندن بونی نابێت.

2. رەفتارەكان بە ئاسانی ناگۆڕێن
سەختە پاش هاوسەرگیری رەفتار و هەڵسوكەوتی بەرامبەرەكەت بگۆڕیت، هەربۆیە ئەگەر رەفتارێكیت بەدڵ نییە، وایدابنێ بۆ هەمیشە ئەو رەفتارەی دەبێت.

3. زۆر خەیاڵ مەكەرەوە
ژیانی راستەقینەی هاوسەرگیری وەكو فیلمەكان نییە، هەمو كاتێك شتەكان بەوشێوەیە نابێت كە ئارەزوی دەكەیت، هەربۆیە راستییەكان وەكو خۆی ببینە.

4. خۆشەویستی بۆ هەمیشە نامێنێتەوە
ئەو خۆشەویستییەی پێش هاوسەرگیری هەستی پێدەكەیت، پاش هاوسەرگیری دەگۆڕێت بۆ رۆتین و ئەمەش ئاساییە، پێویستە زیاتر لە خۆشەویستی گرنگی بە رێزگرتن و لێكتێگەیشتن بدەیت.

5. تێچوی ئاهەنگی هاوسەرگیری
راستە زۆرینەی كچان خەون دەبینن بەوەی ئاهەنگێك شاهانەیی ئەنجامبدەن، بەڵام ئەگەر دەزانیت دواتر كاریگەریی لەسەر دۆخی داراییتان دروستدەكات، باشترە تەنها ئاهەنگێكی سادە ئەنجامبدەن بۆئەوەی پەشیمان نەبنەوە.

6. دوربكەوەرەوە لە تەڵەی خۆ بەراوردكردن
زۆرینەی كەسەكان دەكەونە ئەو تەڵەیەی خۆیان و ژیانیان بەراوردی ژیانی كەسانی دیكە دەكەن، لە راستیدا ئەم رەفتارە بكوژی ژیانی هاوسەرگیرییە، هەربۆیە باشترە تەنها سەرنجت لەسەر ژیانی خۆت بێت.

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button