ڕێژنە میدیا
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، چاوەڕێ دەکەن بەغداد بڕە پارەیەکی دیکە رەوانەی هەرێمی کوردستان بکات و راستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی نۆ دەکەن.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە دەزگا میدیاییەکانی ڕاگەیاندوە ، بۆ دابەشکردنی موچەی مانگی ئەیلول نزیکەی (305) ملیار دینار کورتهێنانیان هەیە .
وتیشی: چاوەڕێ دەکەین ئەمڕۆ یان سبەینێ پێنجشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق بڕە پارەیەکی دیکە بخاتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم و ئەوکات رۆژی یەکشەممە یان دووشەممەی هەفتەی داهاتو دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی ئەیلول دەکەن.
سەبارەت بە موچەی مانگی 10 سەرچاوەکەی کەی ئێن ئێن وتی: لیستی موچەی مانگی 10 ئامادەیە و لە نزیکترین کاتدا رادەستی بەغداد دەکرێت.