ڕێژنە میدیا
سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر کارتی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا ئامادە دەکات.
ئەمڕۆ سێشێممە 8/10/2024، سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر بڵاوی کردەوە: “دوا بەدوای بڕیار و ڕاسپاردەکانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و هەروەها لە ڕێگەی وەزارەتی شارەوانیی و گەشتوگوزار و جێبەجێکردنی قۆناغ و ڕێکارەکانی پڕۆسەکە لەلایەن سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێرەوە ئەمڕۆ دەست بە ئامادەکردنی ژمارەیەکی زۆر لە کارتەکانی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران کرا.”
ئاماژە بەوەش دراوە: “لەو نێوەشدا سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر موژدەیەکی خۆش دەدات بە فەرمانبەران و کارتەکان ئامادەن.”