کوردستانهەواڵ

فازڵ میرانی: به‌ جووته‌هاویشتن و قیڕه‌قیڕ سیاسه‌ت ناكرێت

ڕێژنە میدیا

 

به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، وه‌ڵامی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌داته‌وه‌ و ده‌ڵێت: “سیاسه‌ت به‌ جووته‌هاویشتن و قیڕه‌قیڕ ناكرێت“.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 8ی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ 2024، فازڵ میرانی، به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ كه‌رنه‌ڤاڵی‌ حزبه‌كه‌یدا له‌ شاری‌ هه‌ولێر رایگه‌یاند كه‌ “كۆمه‌ڵگه‌ی‌ ئێمه‌ ئه‌م شێوه‌ له‌هجه‌ و زمانه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌ و به‌نامۆ ده‌یبینێت”.

فازڵ میرانی ده‌ڵێت: “ئه‌وانه‌ی‌ ئه‌م ره‌فتارانه‌ ده‌كه‌ن گوناحه‌ ئیدیعای‌ رێبه‌رایه‌تی‌ بنه‌ماڵه‌یه‌ك، نه‌ك حزبێك و وڵاتێك و كوردستانێك بكه‌ن”.

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ “سلوكیه‌تی‌ خه‌ڵكی‌ ئێمه‌ به‌تایبه‌تی‌ ئه‌وانه‌ی‌ موماره‌سه‌ی‌ سیاسه‌ت ده‌كه‌ن وه‌ك خۆی‌ نه‌ماوه‌، سیاسه‌ت عیلمه‌، سیاسه‌ت ئه‌خلاقه‌”.

به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ “سیاسه‌ت جوتكه‌ هاویشتن و قیژاندن و زمانزبری‌ و خه‌ڵك سوككردن و خۆسوككردن نییه‌”.

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ “ئه‌وه‌ی‌ ئێستا به‌رامبه‌ر به‌ پارتی‌ ده‌كرێت، ئێمه‌ دانابه‌زینه‌ ئه‌و ئاسته‌ و وه‌كو ئه‌وان وه‌ڵامیان بده‌ینه‌وه‌، گه‌ر بمانه‌وێت له‌وان زاناتر، لێهاتووتر و به‌جه‌رگترین”.

راشیگه‌یاند كه‌ “ئه‌وانه‌ی‌ ئێستا زماندرێژی‌ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر پارتی‌ و رێبازی‌ بارزانی‌ و ئه‌م و ئه‌وی‌ تر با سەیری ئەلبوومی وێنەکانیان بکەن بزانن لەکوێ بوون”.

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button