ڕێژنە میدیا
میدیاى نزیك له‌پارتى دیمو‌كراتى كوردستان تۆمارێكى ده‌نگى بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و نوسیویه‌تى:”بەگوێرەی تۆمارێکی پەیوەندیی تەلەفۆنی نێوان بافڵ تاڵەبانی‌و قوبادی برای، بەرپرسانی بەغدا 30 کورسییان بۆ یەکێتی لەهەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمانی کوردستان “زامن” کردوە”، دواى بڵاوبونه‌وه‌ى ئه‌و تۆماره‌ش، قوباد تاڵه‌بانى هاته‌ده‌نگ‌و په‌یامێكى توند ئاراسته‌ى پارتى ده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “پارتى دۆڕاوه، ته‌زویى له‌ده‌نگ بۆ نه‌كرا ئه‌مجاره، هاتوه ته‌زویرى له‌ده‌نگى من‌و بافڵ تاڵه‌بانى كرد“.
ئەمڕۆ سێشەممە لیژنەی باڵای پارتی بۆ سەرپەرشتیی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان؛ تۆمارێکی دەنگیی پەیوەندیی تەلەفۆنی نێوان بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی‌و قوباد تاڵەبانیی برای بڵاوکردەوە کە بەزمانی ئینگلیزیی قسە دەکەن‌و وه‌ك له‌و تۆماره‌ى پارتى بڵاویكردوه‌ته‌وه باس لەساختەکاریی‌و داڕشتنی پلانێک بۆ زیادکردنی ژمارەی کورسییەکانی یەکێتیی لەهەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمان دەکەن.
پارتى وتویه‌تى، “ئه‌گه‌رچى وادەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە دیارنییە، بەڵام بەگوێگرتن لەقسەکان، پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە پێش بڕیاری دادگا باڵای فیدراڵیی بۆ هەڵوەشاندنەوەی 11 کورسیی کۆتای پەرلەمان کراوە؛ چونکە بافڵ تاڵەبانی بەقوبادی برای دەڵێت، بەرپرسانی بەغدا “30 کورسی” بۆ یەکێتی “زامن کردوە” هەروەها بەڵێنی پێداون “11 کورسیی کۆتای پەرلەمان” هەڵبوەشێننەوە”.
ئه‌مڕۆ له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كى بانگه‌شه‌ى حزبه‌كه‌یدا، قوباد تاڵه‌بانى ڕایگه‌یاند، “ئه‌مجاره پارتى ناتوانێت ته‌زویر بكات، ئه‌زانێت ناتوانێت ته‌زویر بكات له‌سندوقه‌كانى ده‌نگدان، بۆیه ئه‌مڕۆ هاتوه ته‌زویرى ده‌نگى من‌و كاك بافڵى كردوه، ده‌نگێكى درۆیان تۆماركردوه، به‌به‌كارهێنانى كۆمپیوته‌ر، گوایه ئێمه‌ین‌و قسه ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه هیچ بنه‌مایه‌كى نییه”.
تاڵه‌بانى ئه‌وه‌شى وت:”هه‌ر كه‌سێك تۆزێك عه‌قڵى هه‌بێت، ده‌زانێت ئه‌وه‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه ئه‌سڵ‌و ئه‌ساسى نییه، به‌س ئه‌مه نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه كه پارتى دۆڕاوه، كه پارتى شكاوه، كه پارتى شكاوه، كه پارتى ڕۆحى چوه له‌هه‌ڵبژاردن، ترساوه له‌وه‌ى ناتوانێت ته‌زویرى ده‌نگى سندوقه‌كانى ده‌نگدان بكات، بۆیه مه‌جبوره ده‌ست بۆ پوشێك ببات‌و ده‌نگى من‌و كاك بافڵ ته‌زویر بكات، به‌ڵام بێ‌ئاگان له‌وه‌ى میلله‌تى ئێمه زۆر له‌وه هۆشیارترن كه باوه‌ڕ به‌و هه‌نگاوه نزمانه بكه‌ن”.