رۆژهەڵاتی ناوەڕاستهەواڵ

ئێران : بەفەرمی چارەنوسی ئیسماعیل قائانی ئاشکرا کرد

ڕێژنە میدیا

 

بەرپرسێکی باڵای فەیلەقی قودسی سەر بەسوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، ئیسماعیل قائانی سەلامەتەو لەدۆخێکی باشی تەندروستیدایە.

ئیرەج مەسجدی یاریدەدەری کاروباری هەماهەنگی لەفەیلەقی قودسی سەر بەسوپای پاسدارانی ئێران لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی:”زۆر کەس لەبارەی چارەنوسی ژەنڕاڵ قائانی دەپرسێت، ئەو لەتەندروستییەکی باشدایەو ئەرکەکانی خۆی بەڕێوەدەبات”.

ڕاشیگەیاند، “پێویست بەلێدوانی زیاتر لەبارەی چارەنوسی ئیسماعیل قائانییەوە ناکات، بەڵێ، ئەو لەژیاندایەو تەندروستی باشە”.

پێشتر لەمیدیاکان باس لەوەدەکرا، ئیسماعیل قائانی لەڕۆژی هەینی ڕابردوەوە دوای ئەوەی سەردانی لوبنانی کرد هیچ هەواڵێکی نەماوەو پەیوەندی لەگەڵ ئێران پچڕاوە، بەڵام تائێستا بەفەرمی دەنگۆی کوژرانی پشتڕاستنەکراوەتەوە.

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button