ڕێژنە میدیا
ڕێژنە میدیا زانیوێتی بۆ موچه‌ى مانگى 9ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم، به‌غدا بڕى ترلیۆنێك‌و 10 ملیار دینارى ڕه‌وانه‌كردوه، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌گوژمه‌ى یه‌كه‌مى ئه‌م پاره‌یه بڕى 243 ملیار دینار ده‌ركراوه بۆ موچه‌ى مانگى 8، ئێستا ئه‌و پاره‌یه‌ى له‌به‌رده‌ست حكومه‌تى هه‌رێمدا ماوه‌ته‌وه، بڕى 767 ملیار دینار ماوه‌ته‌وه.
ئه‌گه‌رچى پێشتر حكومه‌تى هه‌رێم زانیاریى ئه‌وه‌ى بڵاوكرده‌وه، له‌گه‌ڵ كۆتاییهاتنى دابه‌شكردنى موچه‌ى مانگى هه‌شتى فه‌رمانبه‌ران، ڕاسته‌وخۆ ده‌ست به‌دابه‌شكردنى موچه ده‌كات، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، ناتوانن به‌و پاره‌یه‌ى له‌به‌رده‌ستیاندایه موچه دابه‌شبكه‌ن .
لەم بارەیەوە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند “له‌و موچه‌یه‌ى بۆ مانگى نۆ هاتوه، 243 ملیار دیناریان بۆ موچه‌ى مانگى هه‌شت لێ ده‌ركردوه، بۆیه له‌ئێستادا ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى له‌به‌رده‌ستدا هه‌یه كورتهێنان هه‌یه‌و ناتوانن موچه دابه‌شبكه‌ن”.
هاوکات ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی دارایی هیچ وادەیەکی بۆ ڕۆژی دابەشکردنی مووچەی مانگی ٩ی فەرمانبەران ڕانەگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد لە هەوڵی چارەسەرکردنیداین و هەوڵ ئەدەین بە زووترین کات لیستی مووچە ڕابگەیەنین .