تەندرووستی

ئەم خۆراکانە وەک چارەسەر لەکاتی توشبون بە سکچون بخۆ

ڕێژنە میدیا

 

پەتای سکچوون و ڕشانەوە بەشێوەیەکی زۆر بڵاوە و هەموو تەمەنەکان دەگرێتەوە، لەکاتی ئەم نەخۆشیەدا هەندێک لە خواردنەکان دەبێت بخورێن و هەروەها دەبێت لە هەندێکیشیان دووربکەونەوە.

لەکاتی تووشبوون بە سکچوون ئەم خواردنانە بخۆ
ماست

سەرچاوەیەکی سەرەکی پڕۆتینەکانە و ڕێژەیەکی زۆر ئاوی تێدایە لەگەڵ ئەوەشدا خێرا هەرس دەبێت.

پەتاتەی کوڵاو

پەتاتەی کوڵاو یان برنج، بەڵام بەبێ زیاکردنی ڕۆن سوودی دەبێت و وزە بە جەستە دەبەخشێت.

مۆز

سوودێکی زۆری بۆ جەستە هەیە بەتایبەتی لەکاتی توۆشبوون بە سکچوون، چونکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزا بەسوودەکان.

شۆربای مریشک

دەوڵەمەندە بە پڕۆتین وڤیتامین و کانزاکان کە وزەیەکی باش بە جەستە دەبەخشێت.

بلوبێری و شلیک و تووتڕک

ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵ و ڤیتامین و کانزاکانیان تێدایە.

هەرمێ و سێو

لەوکاتەدا باشترە توێکڵەکانیان لێبکرێتەوە و بخورێن، هەروەها دەتوانن بەشێوەی شەربەتی فرێش بیخۆنەوە.

 

ئامادەکردنی /  زانیاری / محمد بەهرام

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button