ڕێژنە میدیا
بەگوێرەی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، سبەینێ شەممە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ (خاوهن پێداویستیه تایبهتهكان، كهسوكاری شههیدان و زیندانیه سیاسیهكان) مووچە وەردەگرن.
هەروەها ڕۆژی یەکشەممە ٦ی تشرینی یەکەم، مووچەی هەریەک لە (مافی مرۆڤ و دەستەی دەستپاکی و دەستەی وەبەرهێنان و دەستەی ژینگە و دەزگای مین و ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم و کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و دیوانی چاودێری دارایی) دابەشدەکرێن.
هەر بەپێی ڕیزبەندی خشتەکەی وەزارەتی دارایی هەرێم، ڕۆژی دووشەممە (وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵاتی، کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، دارایی و ئابووری، ناوخۆ، پەروەردە، تەندروستی، داد، ئەنجوومەنی دادوەری و ئەوقاف و کاروباری ئاینی، بازرگانی و پیشەسازی، سامانە سروشتییەکان، گواستنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ، شارەوانی و گەشتوگواز، پلاندانان) مووچە وەردەگرن.
هەروەها رۆژى سێشەممە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ بە پێدانی مووچەی (رۆشنبیرى و لاوان و کارەبا و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و خوێندنى باڵا و توێژنەوەى زانستى و پێشمەرگە (دیوان و لیواکان) و یەکەى ٧٠ و ٨٠ و ئەنجومەنى ئاسایش و دەزگاى ئاسایش و هێزى زێرەڤانى و فەرماندى بەرگرى فریاکەوتن و ب. پۆلیس و دامودەزگا نەوتییەکان و سەرۆکایەتی پەرلەمان و هەرێم و ئەنجومەنى وەزیران) كۆتایی به دابهشكردنی مووچهی مانگی هەشتی فەرمانبەران دێت.