عێراقکوردستانهەواڵ

وەزارەتی بازرگانی : فۆڕمی بەشەخۆراک ( بایەعی ) دەگۆڕدرێت

ڕێژنە میدیا

 

ئەمرۆ هەینی، 4ـی 10ـی 2024، وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق رایگەیاند. له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا كار به‌ شێوازی نوێی كارتی به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ ده‌كرێت كه‌ له‌ كاغه‌زه‌وه‌ بۆ ئه‌لیكترۆنی ده‌گۆڕێت؛ ده‌شڵێت، كاركردن به‌و سیسته‌مه‌ نوێیه‌ له‌ چه‌ند پارێزگایه‌ك ده‌ستی پێ كردووه‌.

لەو بارەیەوە، ستار جابری، بریكاری وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق ڕایگه‌یاند: له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا ده‌ستیانكردووە به‌ گۆڕینی پسووله‌ی به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی هاوڵاتیان له‌ شێوه‌ی كاغه‌زییه‌وه‌ بۆ شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی. هاوكات، تۆماركردنی نوێ و جیاكردنه‌وه‌ و گواستنه‌وه و گۆڕینی له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكان ڕاگرت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووە، كاركردن به‌و سیسته‌مه‌ نوێیه‌ له‌ پارێزگاكانی به‌غدا، نه‌جه‌ف، كه‌ركووك و دهۆك ده‌ستی پێ كردووه‌.

بریكاری وه‌زاره‌تی بازرگانیی عێراق دەڵێت، كارته‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كه‌ هه‌مان زانیارییه‌كانی پسووله‌ كاغه‌زه‌كه‌یان تێدا هه‌ڵگیراوه‌ و بۆ له‌مه‌ودوا هاووڵاتییان ده‌توانن به‌بێ سه‌ردانیكردنی بنكه‌ و لقه‌كانی پسووله‌ی خۆراك، به‌ڵگه‌كانیان به‌ شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی تۆمار بكه‌ن.

هەروەها، نوێكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م زانیارییه‌كانی ته‌واوی هاوڵاتیانی عێراق كه‌ نزیكه‌ی 40 ملیۆن كه‌س ده‌بێت، ته‌واو بووه‌ و ئێسته‌ به‌رنامه‌كه‌ به‌ ته‌واوه‌تی بۆ كارپێكردن ئاماده‌یه‌ و یەکێک لە سوودەکانی ئه‌م سیسته‌مه‌ ئەوەیە ڕاستییه‌كان له‌ باره‌ی زیندوو و مردووان ئاشكرا ده‌كات، بۆ له‌مه‌ودوا كه‌سانی مردوو ناویان ده‌سڕێته‌وه‌ و به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌یان نامێنێت.

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button