ڕێژنه میدیا
ئه‌مڕۆ له‌كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق، ته‌یف سامى هه‌واڵى ناخۆشى بۆ موچه‌خۆرانى هه‌رێم ڕاگه‌یاندو جه‌ختیكرده‌وه، “ته‌واوى موچه‌ى مانگى هه‌شتى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمیان ناردوه”، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه حكومه‌تى هه‌رێم ڕایگه‌یاندوه، 243 ملیار دینار كورتهێنان هه‌یه‌و چاوه‌ڕوانى به‌غدان، بۆ ئه‌وه‌ش ته‌یف سامى وتویه‌تى:”هیچ بڕه پاره‌یه‌كى موچه‌ى ئه‌و مانگه لاى ئێمه نه‌ماوه”.
ئاریان تاوه‌گۆزى په‌رله‌مانتارى كورد له‌به‌غدا ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئه‌وان وه‌كو لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق كۆبونه‌وه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ ته‌یف سامى وه‌زیرى دارایی عێراق ئه‌نجامداوه‌و ئه‌ویش چه‌ند پرسیارێكى ئاراسته‌ى ته‌یف سامى كردوه.
تاوه‌گۆزى ده‌ڵێت:”من له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا پرسیارم له‌وه‌زیرى دارایی عێراق كرد كه ئاخۆ موچه‌ى مانگى هه‌شتى فه‌رمانبه‌ران كه‌ى ده‌نێرن، به‌تایبه‌ت كه حكومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێت: بڕى 243 ملیار دینار كورتهێنان له‌و بڕه پاره‌یه هه‌یه كه بۆ موچه‌ى ئه‌و مانگه نێردراوه”.
په‌رله‌مانتاره‌كه باسى وه‌ڵامى ته‌یف سامى ده‌كات‌و ده‌ڵێت:”ته‌یف سامى پێیى وتم: ئه‌و قسه‌یه هیچ ڕاستییه‌كى تێدانییه، حكومه‌تى هه‌رێم موچه‌ى مانگى هه‌شتیان به‌ته‌واوى پێگه‌یشتوه، ته‌نانه‌ت نه‌ك ته‌نها موچه‌ى مانگى هه‌شت، به‌ڵكو ئه‌و كه‌میه‌ته‌ى هه‌بوه ئه‌وه‌شمان بۆ ناردون، ته‌واوى موچه‌ى مانگى هه‌شتمان ناردوه بۆ هه‌رێم‌و له‌هه‌رێم ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه‌و دابه‌شناكرێت”.
سه‌باره‌ت به‌موچه‌ى مانگى نۆ تاوه‌گۆزى باسى له‌وه‌كرد، “ته‌یف سامى وتى ته‌نها موچه‌ى مانگى 9 له‌وه‌زاره‌تى دارایی عێراقه‌و ئێستا خه‌ریكى وردبینین، تائێستا توانراوه له50%ى وردبینیش ته‌واوبكه‌ین‌و به‌رده‌وامیشین، ئه‌و كێشانه‌ى هه‌بون چاره‌سه‌ركراون، به‌ڵام هه‌ندێك كێشه‌ى دیكه هه‌ر ماون، ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌وه‌ى موچه‌خۆرانى هه‌رێم بێ موچه نه‌بن، ڕۆژانى هه‌ینى‌و شه‌ممه‌ش ده‌وام به‌فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌ته‌كه‌م ده‌كه‌م”.
وه‌كو په‌رله‌مانتاره كورده‌كه له‌زارى وه‌زیرى دارایی عێراقه‌وه ئاشكرایكردوه ده‌ڵێت:”وه‌زیرى دارایی وتى: ئێمه كۆمپیوته‌رو سۆفتوێرى تایبه‌تمان كڕیوه وه‌كو وه‌زاره‌تى دارایی ته‌نها بۆ دۆزینه‌وه‌ى كێشه‌و كه‌موكوڕیه‌كانى لیستى موچه كه له‌هه‌رێمه‌وه ڕه‌وانه‌ى به‌غدا ده‌كرێت، وامانكردوه هه‌ڵه به‌ئه‌نفه‌سته‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم بگرین، به‌شێوه‌ك مانگى وا هه‌بوه ناوى فه‌رمانبه‌رێك له‌وه‌زاره‌تێك بوه، مانگى دواتر هه‌مان ئه‌و ناوه له‌وه‌زاره‌تێكى دیكه بوه”.