ڕێژنە میدیا
ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیایدا رۆژی پێنجشەممە بكرێتە پشووی فەرمی لەسەرجەم فەرمانگەو دامەزراوە فەرمییەكانی دەوڵەت.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی نوسینگەی سەرۆكوەزیرانی عیراق، کە ئاماژەی بوە کردوە لە كۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجومەنی وەزیران، بڕیاردرا رۆژی پێنجشەممە 3-10-2024، بەبۆنەی جەژنی نیشتمانیی كۆماری عیراق، بكرێتە پشووی فەرمی لەسەرجەم فەرمانگەو دامەزراوەكانی دەوڵەت.
ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریشیدا لەو بۆنەیە هیچ جۆرە ئاهەنگێك بەڕێوەنەچێت، ئەمەش وەك هاوهەڵوێستییەك بۆ لوبنان و فەلەستین، كە بەهۆی هیرش و بۆردومانەكانی ئیسرائیلەوە، بە دۆخێكی نەهامەواردا تێدەپەڕن.
هەروەها بەپێی خشتەی پشووە فەرمییەكانی حکومەتی هەرێمی كوردستان، ڕۆژی پێنج شەممە 3ـی 10ـی 2024 بەبۆنەی ڕۆژی سەربەخۆیی كۆماری عێراق پشـووی فەرمییە.